English | عربي



مەسعوود نووری: رۆژانی دابێ رێگەی گوێڕ- مووسڵ دەكرێتەوە

2019/07/14 | 11:54

هەواڵی کوردستان -

گوێڕ-KDP.info- رێگای گوێڕ- مووسڵ، كە لە رێگەی پردێكی درێژەوە دەست پێدەكات، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا بكرێتەوە، بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕی سەر بە قەزای مەخمووریش ئاشكرای كرد، پردی گوێڕ گەورەترین پردی عێراقە و پارێزگای مووسڵ بە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دەبەستێتەوە.

 

مەسعوود نووری، بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ ھێرشی تیرۆریستانی داعشدا، پردی گوێڕ وەك گەورەترین پردی عێراق بەشێكی تەقێندرایەوە و زیانی زۆری بەر كەوت، لە دوای دەستپێكردنی شەڕی داعش و دواتر رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، رێگای گوێڕ- مووسڵ گیراوە، بەڵام كەوتووینەتە خۆئامادەكردن بۆ كردنەوەی رێگاكە و بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا رێگای گوێڕ- مووسڵ بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بكرێتەوە".

 

بەڕێوەبەری شارەدێی گوێڕ دەشڵێت: "پردی گوێڕ، كە پارێزگای مووسڵ بە شارەكانی دیكەی عێراقەوە دەبەستێتەوە، درێژییەكەی ھەزار و ٣٥٠ مەترە و گەورەترین پردە لە عێراق، كە كردنەوەی پردەكە، سوودێكی زۆری ھەیە بۆ دانیشتووانی مووسڵ و ھەموو عێراق، چونكە رێگایەكی بازرگانیی گرینگیشە و بە كردنەوەی ھاتوچۆی نێوان قەزای مەخموور و مووسڵیش دەست پێدەكاتەوە".

 

مەسعوود نووری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لەگەڵ كردنەوەی رێگای گوێڕ- مووسڵ، دەست بە پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی پردی گوێڕ دەكرێت و پێنج ملیار دیناری عێراقی بۆ نۆژەنكردنەوەی پردەكە خەرج كراوە، كە بە ھۆی شەڕی داعشەوە زیانی بەركەتبوو".

 

قائید میرۆ

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ سبەى عادل عەبدولمەهدى بڕیارێك لەبارەى موچەى پلە باڵاكان دەردەكات

⋙ ڕۆژنامەنوسیک لەگەرمیان دەسگیر دەکریَت

⋙ لە کەلار ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکرا

⋙ وەزارەتى بازرگانى بەنیازە ئاستى عەمبارکردنى دانەوێڵە بەرزبکاتەوە

⋙ سلێمانى؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و سه‌لامه‌تی ئۆتێلێک داخرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. رووسیا دڵنیایی ده‌داته‌ هه‌سه‌ده‌

⋙ ڤیدیۆ..ئیلهام ئەحمەد لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا وێنەی قوربانیانی چەکی فسفۆری بەرزکردەوە


زۆرترین بینراو