English | عربي



پۆلیسی تورکیا 27 کەسی دیکەشی دەستگیر کرد

2019/07/14 | 11:18

هەواڵی کوردستان -

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی پۆلیسی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە کوودەتای ناسەرکەوتووی 2016ی تورکیادا هەبووە، 27 کەسی دیکە دەستگیر کران کە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "فەتحوڵا گولەن"یان دراوەتە پاڵ.

 

لەمبارەوە ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە 6 پارێزگای ئەو وڵاتە 27 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە گوایە لەگەڵ بزووتنەوەی "خزمەت"ی سەر بە فەتحوڵا گولەن پەیوەندییان هەبووە و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو تۆمەتباران ویستوویانە لە ڕێگەی رووباری "مریچ"ەوە خاکی تورکیا بەجێ بهێڵن.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە، حکوومەتی ئەنقەرە لەو باوەڕە دایە "گولەن" سیمایەکی دژبەری "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە کە ئێستا لە ئەمریکا دەژی و بە نهێنی دەستی لە کوودەتاکەی 15ی تەمووزی 2016دا هەبووە کە بەو هۆیەوە 251 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر دوو هەزار و 200 کەسیش بریندار بوون و بە هەزاران پۆلیس و فەرمانبەریش دەستگیر کران.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ نووسین بە مەرجی رووتبوونەوە

⋙ یەكێتیی قوتابیانی كوردستان: لەبارەی دەرماڵەی قوتابیان پرۆژەیەکمان داوەتە وەزارەت

⋙ حه‌شد "ئه‌ندازیاره‌كه‌" پشتگوێ ده‌خات

⋙ روحانی: پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌ندوا ده‌به‌ینه‌ نەتەوە یەكگرتووەكان

⋙ سعودیە هەڕەشە دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چه‌ند ئامێرێكى جیاوازى هه‌ڵكه‌ندن

⋙ به‌ڤیدیۆ.. گروپه‌ چه‌كداره‌كان ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به‌ ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه‌


زۆرترین بینراو