English | عربي



بەهۆی تاکڕەویی شاسوار عەبدولواحید و چەند هۆکارێک دەیان کەس دەستیان لە نەوەی نوێ کێشایەوە

2019/07/14 | 11:18

هەواڵی کوردستان -

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی پەیجەکان و ناوەندەکانی سەر بە گرووپی نەوەی نوێ کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات، دەستیان لەکار کێشایەوە.

 

بەپێی یاداشتنامەیەک کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەوان ژمارەیەک ”خۆبەخش“ن لەنێو گرووپی نەوەی نوێ، زیاتر لە ساڵێک و ٩ مانگە لە سۆشیال میدیا و ڕێکخستنەکانی ئەو حزبەدا کار دەکەن، بەڵام ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمووزی ٢٠١٩ بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەیان داوە.

 

هاوکات ئەوەیان ڕوون کردووەتەوە کە دوای بڵاوکردنەوەی نووسراوەکەیان، بە (جاسووس، خۆفرۆش، خیانەتکار، ترسنۆک، بێ ئیرادە، سەبر کورت و بەرژەوەندیخواز) تۆمەتبار دەکرێن، بەڵام ”بێدەنگ نەبوونمان لە جیاوازیکردنەکانی نێوخۆی جووڵانەوەکە و ھەڵوێستەکانمان ئێمەی گەیاندە ئەو باوەڕەی کە ئەم بڕیارە بدەین“.

 

بە بڕوای ئەو کەسانە، نەوەی نوێ لە بنەما سەرەکییەکانی لای داوە و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ هیچ گرووپێکی دیکەی سیاسیی کوردستاندا نییە و بگرە بانگەشەی جیاوازبوونیشیان ناشرین کردووە.

هەروەها ڕای جیاواز لەنێو نەوەی نوێدا قەبوڵ ناکرێت و ”دیکتاتۆریەت و بڕیاردانی تاک لایەنە“ لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ هەیە.

 

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی وازهێنانی ئەو کەسانە، بریتییە لە ”ھەڵخەڵەتاندنی خەڵکی بە ناوی (خۆبەخش)یەوە، کە ئەوانەی بەڕاستی ماندوون و لە ناو خەڵکی قسەیان پێدەگوترێت، خۆبەخشی ڕاستەقینەن، بەڵام ئەوانەی لە ئۆفیسی سەرەکیی جووڵانەوەکە کاردەکەن، کراون بە خاوەنی مووچەی مانگانە و لەسەر شاشەکان و سۆشیال میدیا کار بۆ بەناوبانگ بوون و دەرکەوتنیان دەکرێت“.

 

لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا هاتووە: ”دروستکرنی جاسوس و جنێودەر و بێڕێزیکار لەنێوان خۆبەخشەکان، بەمەبەستی تاقیکردنەوەیان و گەیاندن زانیارییەکان کە لەنێوان ھاوڕێکاندا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت، زۆر کات قوربانییەکە دەردەکرێت یاخود ناچار بە وازھێنان دەکرێت“.

 

 

٭ ناو و ئەرکی ئەو کەسانەی کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە:

۱- ڕابەر مەحموود: ڕێکخەری ناحیەی ھەڵشۆ، ئەدمین لە پەیجەکانی (قەڵادزێ و ڕەواندوز)

۲- گەرمیان عوسمان: ڕێکخەری شارەزوور

۳- دێرین ڕەسوڵ: ڕێکخەری بنگرد، ئەدمینی (دەڤەری مەرگە)

٤- چاوان ئاوات: ئەدمین لە پەیجەکانی (سکتان، ئاشتی، شەقڵاوە، مێرگەسور ، کفری، شارەزور، دەشتی ھەولێر)

٥- ئەوین ئەحمەد: ڕێکخەری ڕانیە

٦- چێنەر شەریف: ئەدمین لە پەیجەکانی (ھەورامان و ھەڵەبجە)

۷- عەبدوڵا حوسێن: ئەدمین لە پەیجەکانی (قەڵادزێ و ژاراوە و سەنگەسەر و دوو گرووپی نەوەی نوێ لە ڕانیە و سەنگەسەر)

۸- ڕێبوار عومەر: ئەندامی ئەنجومەنی شارەزوور

۹- ھەڵمەت حەمەڕەوف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱۰- بەڵێن عومەر: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱۱- بەرھەم فاڤل: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱۲- کۆرش ئەشرەف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱۳- حامید ئەحمەد: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱٤- ھێرش ئەشرەف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور

۱٥- ھەڵمەت حەمەڕەوف: ئەندام ئەنجومەنی شارەزوور









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

⋙ ئەمجارە سیخوڕی "007"ی ناو فیلمی جەیمس بۆند ئەكتەرێكی رەشپێستە

⋙ شیری حوشتر ١٢ ئەوەندەی شیری مانگا گرانەو چارەسەری شەكرە دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو