English | عربي



دو کاروانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی S-400 گەشتنە تورکیا

2019/07/14 | 10:48

هەواڵی کوردستان - خەندان-بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە پێنجەم و شەشەم فڕۆکەی روسیا بۆ گەیاندنی بەشەکانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی(S-400) گەیشتنە خاکی تورکیا.بەپێی هەوألێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە گواستنەوەی سیستمی بەرگری موشەکی روسی بۆ وڵاتەکەیان بەردەوامە و  لەو چوارچێوەیەشدا  فڕۆکەی پێنجەم و شەشەمی روسیا بۆ گەیاندنی بەشەکانی دیکەی سیستمی بەرگری موشەکی(S-400) گەیشتنە خاکی تورکیا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا هەر ئەمڕۆ فرۆکەی کاروانی حەوتەمی سیستمەکە دەگاتە ناو خاکی تورکیا.

لەساڵی 2017 پاش ئەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی تورکیا بەکڕینی سیستمی پاترۆیۆت، تورکیا گرێبەستێکی لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی سیستمی موشەکی S-400 واژۆکرد و تا ئێستاش ئەمریکا دژایەتی ئەو گرێبەستە دەکات و بەبەرهەڵستیکردنی بنەماکانی کاری پێکەوەیی رێکخراوی ناتۆی دەزانێت.

دوێنێ شەممە تورکیا گەیشتنی بەشێک لە پارچەکانی سیستمی بەرگری موشەکی بۆ خاکی وڵاتەکەی راگەیاندو تا ئێستاش ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاڵینگارو هەلەكان بەگەڕخستنەوەی هێڵی نەوتی كەركوك تەرابلس

⋙ ژمارەیەک پرۆژەی گەورەی ستراتیژی لە کوردستان جێبەجێ دەکرێن

⋙ فڕۆكه‌كانی توركیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان كرد

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو