English | عربي



پەیامێكی بەپەلە ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكرێت

2019/07/14 | 10:48

هەواڵی کوردستان - وەزارەتی شارەوانی دەنگۆی راگرتنی دانان و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان رەتدەكاتەوەو بەرپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: داوا لەهاووڵاتیان دەكەین، ئەوانەی رەخنەیان لەخوێندنەوەی پسوڵەكانیان هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سنورەكەیان بكەن.

مەسعود كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەوەزارەتی شارەوانی ‌و گەشتوگوزار، بە SNNی راگەیاند: دانان و خوێندنەوەی پێوەری ئاو لەهەموو پارێزگاكانی كوردستان رانەوەستاوەو بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆسەكە جێبەجێدەكرێت.

وتیشی: “خەڵك نیگەران نییە لەپێوەرەكە، بەڵام ئەوانەی لەپڕۆسەكە تێنەگەیشتوون، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەو شتانە بڵاودەكەنەوە، ئەگەرنا 82%ی خەڵك لەپڕۆسەكە رازییە”.

راشیگەیاند: ئەگەر لەسلێمانی 300 حاڵەتی خوێندنەوەی هەڵە هەبێت، سێ ئەگەری هەیە، رەنگە ژمێركارەكە ژمارەیەكی بەهەڵە تۆمار كردبێت یان پێوەرەكە خراپ بوو بێت یاخود لەلایەن هاووڵاتییەوە دەستكاری كرابێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی لەخوێندنەوەی پێوەرەكە رازی نین، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لەسنوورەكەیان بكەن، بۆئەوەی حاڵەتەكەیان بۆ روونبكرێتەوەو ئەگەر كێشەیەك هەبێت بۆیان چارەسەر بكەن.

سەبارەت بەڕاگرتنی پێوەرەكە لەدهۆك و چەمچەماڵ، مەسعود كاڕەش وتی: “پڕۆسەكە لەدهۆك رانەگیراوەو لەچەمچەماڵ رێككەوتن لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاو كراوە كە لەماوەی دوو هەفتەدا كێشەكە چارەسەر بكرێت”.

وتیشی: “پڕۆسەكە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ناكرێت چەند حاڵەتێكی هەڵە باسبكرێت كە پارەی زۆریا بۆ هاتۆتەوە، بەڵام باسی ئەو ژمارەیەی دیكە نەكرێت كە لەجاران كەمتر پارەی ئاویان بۆ گەڕاوەتەوە”.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئەردۆغان ئامادەیی نیشانداوە توركیا لەهاوپەیمانی ناتۆ بكشێنێتەوە

⋙ سوپای توركیا كەمپێكی مەدەنی نیشتەجێبوون لەمەخموور بۆردومان دەكات

⋙ ئەمجارە سیخوڕی "007"ی ناو فیلمی جەیمس بۆند ئەكتەرێكی رەشپێستە

⋙ شیری حوشتر ١٢ ئەوەندەی شیری مانگا گرانەو چارەسەری شەكرە دەكات

⋙ دابەزینی كۆلیسترۆڵ لەخوێندا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەكات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه‌

⋙ دزەپێكردنی ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەرانەی سەرۆكی ئەمریكا


زۆرترین بینراو