English | عربي



پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

2019/07/14 | 10:48

هەواڵی کوردستان - هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لەشارەكانی عیراق روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئەو پێشبینییانەی بڵاوكراونەتەوە، تایبەتە بە شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی،ڕايگەیاند: ئەو راپۆرت و پێشبینییانەی لەلایەن دەستەی گشتی كەشناسی عێراقەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما بڵاوكراوەتەوە، تایبەتە بەدۆخی كەشناسیی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق كە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرمیا بگاتە 43 پلە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

وتیشی: بەگوێرەی دوایین داتاكانی پلەكانی گەرما، لە پارێزگای سلێمانی پلەی گەرمیا گەیشتۆتە 38 پلەو لەپارێزگای هەولێریش بەهەمان شێوەیە، كە بەراورد بە هەمان وادەی ساڵی رابردوو، دوو پلە كەمترە.

بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەگوێرەی پێشبینییەكان، هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما لە زۆربەی شارەكانی عیراق دەگاتە 43 پلە، بەڵام شارەكانی هەرێم ناگرێتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ قوربانیانی تەقینەوەی وێستگە گازییەکەی چین لەزیادبوندایە

⋙ د. نەزاكەت: پێویسته‌ میدیای كوردی بخرێتەوە خزمەتی نیشتیمان و پرسە نەتەوایەتییەكان

⋙ پەرلەمان: ھەموو لایەنەكان بەڵێنیان بە خەڵكی كوردستان داوە پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەند بكرێت

⋙ سوبه‌هى جڤاتا وه‌زيران دێ كۆم بيت

⋙ ڤيديۆ: حه‌جيێن كوردستانێ چاوان به‌حسێ خزمه‌تگۆزاريان ل مه‌ككێ دكه‌ن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. لە پایتەختی سعوودیە بەم شێوەیە جانتای ئافرەتێک دەدزرێت

⋙ ڤیدیۆ.. تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Honor 20ی نوێی هواوی


زۆرترین بینراو