English | عربي



سەفین دزەیی باس لە دواکەوتنی دەستبەکاربونی سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکات

2019/05/17 | 22:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە، رەنگە دەستبەكاربوونی سەرۆكی داهاتووی هەرێم و پێكهێنانی كابینەی نوێ دوابکەوێت بۆ ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، خەندانیش پێشتر ئاشکرای کردبو کە نێچیرڤان بارزانی دوای جەژن سوێندی یاسایی دەخواتسەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرباریە هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو رایگەیاندوە 'ماوەیەکی دیاریکراو ھەبوو کە 15ی مانگ دوا رۆژ بوو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و، دواتر له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات و، رەنگە دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت'.دزەیی راشیگەیاندوە 'دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته‌ و ده‌كرێت زووتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و به‌ بۆچوونی ئێمه‌ له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت'.دوێنێ خەندان ئاشکرای کردبو، نێچیرڤان بارزانی دوای جەژن لە مەراسیمێكی گەورەدا سوێندی یاسایی دەخوات، لەئێستاشدا ستافێكی تایبەت سەرقاڵی گفتوگۆكردنن لەگەڵ نوسەران و رۆشنبیرو رۆژنامەوانان تا لەگەڵ خۆی بیانباتە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بۆ خەندان، هەفتەی داهاتو  بەربژێرەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرۆکی ھەرێم کە "نێچیرڤان بارزانییە" لە پەرلەمانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت.سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.ئەو سەرچاوەیەی خەندان وتیشی"سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای جەژنی رەمەزان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێ بۆ ڕێکخستنی مەراسیمێكی گەورە و شایستە بۆ ئەو رۆژە  ".سەرچاوەكەی خەندان ئەوەشی ئاشكراكرد، كە نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە چوارساڵی داهاتودا ستافێكی گشتگیری هەبێت لە گشت چین و توێژە ناسراوەكانی كۆمەڵگە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی تایبەتی دروستكردوە و رایسپاردون بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەو كەسانەی مەبەستیانە. هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە نزیكەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ خەندان، ھەفتەی ڕابردو چەند کەسایەتیەکی دیاری بواری ھونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەسەردانێکی تایبەت ھاتونەتە سلێمانی لەگەڵ چەند نوسەر و ڕۆژنامەنوس و  کەسایەتیەکی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆبونەتەوە بەئامانجی دروستکردنی ستافێک بۆ نێچیرڤان بارزانی تا لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ خۆی بیانبات بۆ سەرۆكایەتی هەرێم.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ بزانه‌ پشوه‌كان چه‌ند ڕؤژه‌

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکا

⋙ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

⋙ ئەمریکا سێ کەسایەتیی دیکەی عێراقی دەخاتە ناو لیستی سزاکانەوە

⋙ ڕەشۆ: مشیۆم نەتەوە یۆگێرتەکێ و ئێراق پەنابەرێ مەخموری پارێزنانە.

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو