English | عربي



وەزیری نەوتی عێراق لە رادەستنەکردنی داهاتی نەوتی هەرێم نیگەرانە

2019/05/17 | 22:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-عاسم جیهاد، وەزیری نەوتی عێراق جارێکی دیکە بە نیگەرانییەوە باس لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکات لەسەر ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی وڵاتەکەدا هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێککەوتون.وەزیری نەوتی عێراق بۆ میدیاکان وتویەتی "ئەوەتا لە ناوەڕاستی مانگی مایسداین کەچی هێشتا هەرێم پابەندبونی خۆی بەجێنەهێناوە و لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا هیچ داهاتێکی نەوتی نەگەڕاندۆتەوە بۆ حکومەتی ناوەندی،  ئەمەش زیانێکی گەورە لە بودجە دەدات"."ئەم ڕادەست نەکردنە دەبێتە مایەی کورتهێنان لە بودجەی ساڵی 2019دا و بێگومان ئەوەش بە ئەندازەی خۆی کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بڕی دیاریکراوی بودجەی هەرێم و هەروەها لەسەر بودجەی پارێزگاکانی تری عێراقیش، چونکە بودجەی وڵاتەکە بە شێوەیەکی سەرەکی کەوتۆتە سەر داهاتی نەوت"عاسم جیهاد وای وتوە. سەبارەت بە بڕیاری پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی  عێراق وتویەتی"  دەکەوێتە سەر بڕیاری حکومەتی عێراق"ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتەکانی نەوت دەگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی فێدراڵی و بەکارهێنانیشی بەپێی بودجەی عێراقە و ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە خاوەنی بڕیار لە چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیەدا و هەروەهاش چۆنییەتی پڕکردنەوەیکورت هێنانەکانی بودجەدا.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ بزانه‌ پشوه‌كان چه‌ند ڕؤژه‌

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکا

⋙ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

⋙ ئەمریکا سێ کەسایەتیی دیکەی عێراقی دەخاتە ناو لیستی سزاکانەوە

⋙ ڕەشۆ: مشیۆم نەتەوە یۆگێرتەکێ و ئێراق پەنابەرێ مەخموری پارێزنانە.

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو