English | عربي



پەرلەمانتارێك: ژینگەی كوردستان هەڕەشەیەكی گەورەی پاڵاوتگە نەوتیەكانی لەسەرە

2019/05/17 | 22:00

هەواڵی کوردستان -

ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانتارێكی كوردستان كە سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌یە، دووپاتی كردەوە ژینگەی كوردستان هەڕەشەیەكی گەورەی پاڵاوتگە نەوتیەكانی لەسەرە.

سه‌باح زێبارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ و مافى به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند "به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون به‌ یاسا و رێساكانى تایبه‌ت به‌ پاراستنى ژینگه‌ و كاركردنى 300 پاڵاوتگه‌ی نەوت به‌ شێوه‌ى نایاسایى، ژینگه‌ى كوردستان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌یەكی گەورەدایه‌".

 گوتیشی كارى له‌پێشینه‌ و هه‌نگاوى یه‌كه‌مى لیژنه‌كه‌یان له‌ كابینه‌ى داهاتوودا، چاودێریكردنی وردی ژینگه‌ و جێبه‌جێكردنى یاساى پاراستنى ژینگه‌ دەبێت، له‌ پێناو پاراستنی ژینگە، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئاوێكی پاك بخۆنەوە و هەوایەكی پاك هەڵمژن.

هەروەها رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تى داخستنى پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ و ژماره‌یه‌كیان داخستوون، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر هه‌ن كه‌ ده‌بێ به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه‌ له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیانەی به‌ هۆى پیسبوونى ژینگه‌وە دووچاری هاووڵاتیان ده‌بن.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا 

⋙ زانکۆی که‌رکووک وه‌ک باشترین زانکۆی ئاسیا ده‌ستنیشان کرا

⋙ زاناکان ئامێرێک بۆ "خوێندنه‌وه‌ی مێشک" به‌رهه‌م دێنن

⋙ بروسکەی پیرۆزبایی ڕۆحانی بۆ سەرۆک وەزیرانی هیندستان

⋙ پارتی پارێزگاران وادەی دیاریكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی راگەیاند

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

⋙ ڤیدیۆ؛ تێریزا مەی بەگریانەوە دەسلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند


زۆرترین بینراو