English | عربي



هاووڵاتیانی سۆران بۆ هێنانەوەی بەفر روو لە كوێستانەكان دەكەن

2019/05/17 | 21:24

هەواڵی کوردستان -

رۆژانە دەیان كەس بە مەبەستی هێنانەوەی بەفر، روو لە كوێستانەكانی دەڤەری سۆران دەكەن، بەشێكیان لە بازاڕەكاندا بەفرەكە دەفرۆشنەوە.

سۆران عیزەت گەنجێكی دانیشتووی بناری چیای حەسەنبەگە و بە (باسنیوز)ی راگەیاند بە پێی ئەوەی بەرزاییەكانی چیای حەسەنبەگ لە دەڤەری سۆران شوێنێكی سارد و كوێستانە، تا ئێستە بەفرێكی زۆری لێ ماوە، رۆژانە بە دەیان كەس رووی تێدەكەن، بە مەبەستی هێنانەوەی بەفر بۆ سۆران و شار و شارۆچكەكانی دیكە، بە تایبەتیش لەوەتەی مانگی رەمەزان هاتووە، خواست لەسەر بەفر زیاتر بووە.

گوتیشی بەشێكی ئەو خەڵكە بۆ خۆشی خۆیان دەچن و لە گەڕانەوەدا بڕێك بەفر دەبەنەوە، هەندێكیشیان كاسبكارن و بە پیكاب و ئۆتۆمبێلەكانیان بەفرەكە دەگوازنەوە بۆ شار و بە هاووڵاتیانی دەفرۆشنەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ بۆ وه‌لاتيان: ڤان جۆره‌ ده‌رمانان نه‌كرن

⋙ سلێمانی.. لەبارەی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەوە داواکارییەک دەدرێتە حکوومەت

⋙ خورماتوو.. بەهۆی دوو ڕووداوی هاتوچۆوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا

⋙ وەزارەتى بازرگانى بەدواداچوون بۆ جۆرە خۆراکێکى مانگانەى هاووڵاتیان دەکات

⋙ نێچیرڤان بارزانی پیروزباهی ل قونسولێ نوو یێ ئیرانێ كر

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ڤیدیۆ.. ئالان جه‌مال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان

⋙ ڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی دزیکردن لە یەکێک لە گەرەکەکانی هەولێر


زۆرترین بینراو