English | عربي



توركیا... 1492 كه‌س به‌ رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

2019/05/17 | 20:24

هەواڵی کوردستان -

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی توركیا بڵاوی كردەوە له‌ ته‌واوی وڵاتەكەدا له‌ ماوه‌ی 16 ساڵدا، یەك هه‌زار و 492 كه‌س به‌ هۆی رووداوەكانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستە، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان چۆرلو و ئه‌نكه‌را به‌ریه‌ك كه‌وتن و له‌ ئه‌نجامدا 34 هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست دا، 400ی تریش بریندار بوون، بۆیه‌ ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ بپرسن له‌و كاته‌وه‌ی ئاكپارتی هاتووه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات چه‌ند كه‌س به‌ رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌؟

ئاڵپای ئانتمێن ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په‌ ئاشكرای كرد كه‌ توانیویه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ وه‌ربگرێت، به‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 16 ساڵدا یەك هه‌زار و 492 كه‌س به‌ رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ر گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌ توركیا له‌ 2003ـدا 77 ملیۆن هاووڵاتی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان به‌كارهێناوه‌، له‌ 2011دا 121 ملیۆن كه‌س و له‌ 2013دا 107 ملیۆن و له‌ 2014دا 152 ملیۆن و له‌ 2016شدا 176 ملیۆن و له‌ 2017شدا 182 ملیۆن، به‌ڵام له‌ 2018دا تەنها 110 ملیۆن هاووڵاتی له‌ توركیا شه‌مه‌نده‌فه‌ریان به‌كار هێناوه‌.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هێرشى پێشمەرگە بۆ سەر داعش و بەردەوامى سوتانى دەغڵ و دانى جوتیاران

⋙ تەقینەوەیەك لە ئەنبار كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

⋙ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت زانیاری نوێ لەسەر دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم بڵاودەكاتەوە

⋙ بەرپرسێكی توركیا: توركیا لە مانگی ئایارەوە كڕینی نەوتی لە ئێران راگرتوە

⋙ ئەندامێکی پێشووی بەعس پۆستێکی پێدەدرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو