English | عربي



ئەڵمانیا لە بڕیاری كشانەوە لە عێراق پاشگەز بووەوە

2019/05/17 | 19:48

هەواڵی کوردستان - بەم زووانە دەست دەكەنەوە بە ڕاهێنانی پێشمەرگە و سوپای عێراق

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند دەست دەكەنەوە بە ڕاهێنانە سەربازییەكانیان لە عێراق.

ئەمەش دوای دوو ڕۆژ دێت لە بڕیاری راگرتنی راهێنانە سەربازییەكانیان لە عێراق بەهۆی هەڕەشە سەربازییەكانی نێوان واشنتن و تاران.

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئەوەشی راگەیاندووە كە بڕیارەكەیان دوای ئەوە هات كە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دووبارە هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئاسایشی عێراق كردووەتەوە و دەركەوتووە ئاستی هەڕەشەكان دابەزیوە.

بەم شێوەیە، لەمەودوا هێزە ئەڵمانیەكان درێژە بە ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە سەربازییەكانی سوپای عێراق دەدەن.

چەند رۆژێكە تەنگژەی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە ئەوپەڕی و هەردوولا هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕ و بەیەكدادانی سەربازی دەكەن، لەمەش زیاتر هێزەكانی سوپای ئەمریكا چەند كەشتییەكی جەنگی و فڕۆكەهەڵگری لە ناوچەكە نزیك كردووەتەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەلاماردرانی پێگەی ئاسمانیی ڕووسیا جێگیرلە حەمیمیم"ی سووریا

⋙ لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

⋙ داوادەکەن دەرماڵەی مناڵ زیاد بکرێت

⋙ خامەنەیی رەخنە لە کارەکانی رۆحانی و زەریف دەگرێت

⋙ حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو