English | عربي



په‌رله‌مانتارێك: عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌مریكا و ئێرانه‌

2019/05/17 | 19:18

هەواڵی کوردستان - تاران داواكارە لە بەغدا كۆبوونەوە لەگەڵ واشنتن بكات

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێ عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌، بۆیە ئەمڕۆ تاران داوای كرد لە بەغدادا كۆبوونەوە لەگەڵ واشنتن بكات.

دیاری به‌رواری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند "ئاشكرایه‌ عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌، ئه‌وەش له‌ پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه‌ له‌ 2003 به‌ ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێ".

گوتیشی ئه‌مڕۆ له‌ عێراق هێزی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ن به‌ ئاشكرا سه‌ر به‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئه‌وه‌ش روونه‌.

بەرواری هەروەها ئەوەشی خسته‌ڕوو كە لە دوای گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران، هێزی سیاسی لە عێراق هه‌یه‌ پارێزگاری لە ئابووریی ئێران ده‌كات، بە تایبەتیش كە ئێرانییه‌كان ناچارن ئێستە هانا بۆ عێراق ببه‌ن بۆ راگرتنی هاوسەنگی ئابووریی خۆی لە لایەك و روونەدانی شەڕیش لەگەڵ ئەمریكا لە لایەكی ترەوە.

جێی باسە ئه‌مڕۆ حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌رله‌مانی ئێران داوای كردبوو وڵاتەكە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكادا بكات، جا لە قەتەر بێت یان عێراق.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ كارمەندی دەزگای میت بووە رووپۆشێكی شاراوە لەبارەی دۆبلۆماتكارە كوژراوەكەی توركیا لەهەولێر

⋙ جێمس جێفری بۆ تاوتوێكردنی ناوچەی ئارام و نەخشەی مەنبەج دەچێتە توركیا

⋙ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ بزانه‌ پشوه‌كان چه‌ند ڕؤژه‌

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکا

⋙ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو