English | عربي



خانەقین... هاووڵاتیەكی دیكەی كورد كوژرا

2019/05/17 | 18:42

هەواڵی کوردستان -

کەمێک پێش ئێستە لە گوندێکی شاری خانەقین، هاووڵاتیەکی دیکەی كورد لە کاتی سەردانیکردنی کێڵگەكەیدا، لە ڕێگەی تەقینەوەی بۆمبێکەوە كوژرا.

هەر ئەمڕۆ مامۆستایەكی تری كورد لە گوندێكی شارەكە بە هۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەیەوە كوژرابوو.

سەرچاوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "کەمێک پێش ئێستە لە گوندی (یوسف بەگ)ی سەر بە شاری خانەقین، هاووڵاتیەکی كورد لە کاتی سەردانیکردنی کێڵگەی سەوزە و میوەدا، بۆمبێکی پێدا تەقیەوە، بەم هۆیەوە دەمودەست گیانی لەدەست دا.

گوتیشی "پیاوەکە ناوی عەلی مایخان جومعەیە و لەدایکبووی ۱۹٤۲ە".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە ڕووداوێکی تری هاوشێوەدا، مامۆستایەکی كورد لە نزیک ماڵی خۆی لە گوندی موبارەکی سەر بە شاری خانەقین بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە كوژرابوو.

لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، ئاسایشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بەردەوام ڕوو لە خراپیە و هاووڵاتیانی كورد لە سەرجەم چین و توێژەكان دەكرێنە ئامانج.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ بزانه‌ پشوه‌كان چه‌ند ڕؤژه‌

⋙ فەرەنسا و ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکەن کەشتییە بەریتانییەکە ئازاد بکا

⋙ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

⋙ ئەمریکا سێ کەسایەتیی دیکەی عێراقی دەخاتە ناو لیستی سزاکانەوە

⋙ ڕەشۆ: مشیۆم نەتەوە یۆگێرتەکێ و ئێراق پەنابەرێ مەخموری پارێزنانە.

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو