English | عربي



له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ عادل موراد-دا

2019/05/17 | 17:18

هەواڵی کوردستان - له‌ (18)ی ئه‌م مانگه‌دا ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی كاك عادل موراد یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی تێده‌په‌ڕێت، به‌ له‌ده‌ستدانی كاك عادل، خانه‌واده‌كه‌ی‌و یه‌كێتییه‌كان‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌گشتی سه‌ركرده‌یه‌كی بوێرو ئازاو پاكیان له‌ده‌ستدا، كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌.

كاك عادل له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری كوردانی فه‌یلی شاری به‌غداد بوو، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاویه‌تیدا له‌ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان‌و شۆڕشی ئه‌یلولدا، ده‌ستی به‌خه‌باتكرد، له‌دوای به‌یانی (11) ئازاری ساڵی (1970)یش كه‌ ئه‌وكاته‌ كاك عادل سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بوو له‌ململانێی گه‌رمی ئه‌وكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان‌و یه‌كێتی قوتابیانی گشتی سه‌ر به‌به‌عسییه‌كان، كاك عادل ئازایانه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له‌م قۆناغه‌ ده‌ركه‌وت.

له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلولیش (1975) كاك عادل سه‌نگه‌ری خه‌باتی چۆڵنه‌كردو به‌دوای سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و مقاوه‌مه‌تدا ده‌گه‌ڕا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو چووه‌ سوریاو دواتر به‌پیر بانگه‌وازی ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال چوو كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵه‌كانی، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندو دوای ساڵێكیش له‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ناوخۆی كوردستان، شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانیان راگه‌یاند، كاك عادل به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و ماوه‌، كه‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات ده‌كات ئازایانه‌و به‌بێ دابڕان درێژه‌ی به‌و خه‌باته‌داو له‌هه‌موو بواره‌كانی ئه‌و تێكۆشانه‌ رۆڵێكی دیارو به‌رچاوی هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كاری راگه‌یاندن‌و ئه‌رشیفكردن و دیبلۆماسیدا خاوه‌نی ئه‌زموونێكی زۆر بوو.

خوالێخۆشبوو كاك عادل مراد، له‌كه‌سه‌ نزیك‌و باوه‌ڕپێكراوه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، له‌و ساڵانه‌ی دوایشدا كه‌ چ له‌نێوخۆی یه‌كێتی‌و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و حوكمڕانیدا، گه‌نده‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاینده‌ی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروستكردبوو، كاك عادل وه‌ك سه‌ركرده‌‌و كه‌سایه‌تییه‌كی دیارو خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و خاوه‌ن ئه‌زموون دژ به‌و دیارده‌یه‌ وه‌ستایه‌وه‌، كه‌ له‌م هه‌ڵوێسته‌داو له‌هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا به‌گشتی كێشه‌و گرفتی زۆری بۆ دروستكرا.

له‌كۆتایشدا ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ كاك عادل چۆن له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیدا …









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەلاماردرانی پێگەی ئاسمانیی ڕووسیا جێگیرلە حەمیمیم"ی سووریا

⋙ لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

⋙ داوادەکەن دەرماڵەی مناڵ زیاد بکرێت

⋙ خامەنەیی رەخنە لە کارەکانی رۆحانی و زەریف دەگرێت

⋙ حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو