English | عربي



ئەردۆغان بە نیاز نیە پرسی چارەسەری بێنێتەوە بەر باس

2019/05/17 | 17:06

هەواڵی کوردستان - هەڵگرتنی قەدەخەی دیتنی ئۆجالان تەنها بۆ ئاشتكردنەوەی كوردی باكوورە

ئەمڕۆ هەینی نووسه‌رێكی نزیك له‌ ئه‌ردۆغان و ئاكپارتیی دەسەڵاتداری توركیا رایگەیاند كە هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌خه‌ی بینینی ئۆجالان، بۆ دووباره‌ هێنانه‌وه‌ به‌ر باسی پرسی چاره‌سه‌ری نیه‌.

ناگیهان ئاڵچی كە نووسه‌رێكی نزیك له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانە، پێیوایه‌ حكوومه‌تی توركیا كاتێك قه‌ده‌خه‌كردنی بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ لایه‌ن پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرێت، به‌و مانایه‌ نیه‌ كە پرسی چاره‌سه‌ری دێته‌وه‌ به‌ر باس، به‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه‌.

ئاڵچی له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی (خه‌به‌ر تورك)، چه‌ند زانیارییه‌كی له‌باره‌ی هه‌نگاوی حكوومه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئیمیراڵی به‌رووی پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لاندا خستەڕوو و گوتی حكوومه‌ت بۆ به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كورد هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هاوێشتووه‌ و ده‌رگای ئیمیراڵی كردووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نیه‌ كه‌ پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه‌ به‌ر باس.

ئه‌گه‌ر له‌ من بپرسن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت باشه‌ یان خراپ؟ ده‌ڵێم زۆر باشه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیادایه‌.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئاڵچی ئاماژه‌ی بەوە دا كە ده‌وڵه‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی له‌ نێوان خۆی و ئۆجالاندا به‌ دوای ده‌رگایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی كورده‌كان.

هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستە هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ له‌و رووه‌وه‌ نازانرێت ئاخۆ به‌رنامه‌یان چی ده‌بێت دوای ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت؟









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ورمێ.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان حەوت کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی

⋙ پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت

⋙ "داوای دادپەروەری ڕێگەیەکی ئاسوودەبوونە"

⋙ شەمخانی : وتەکانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا هێمایەکن لە بێ بەڵێنی

⋙ کوژرانی فەرماندەرێکی سەربازی تورکیا لەئاکامی پەلاماری پەکەکە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو