English | عربي



ئوسامه‌ نوجه‌یفی:  ئه‌وه‌ی له‌ موصڵ رویدا پرۆژه‌یه‌كی ئێرانییه‌

2019/05/17 | 16:42

هەواڵی کوردستان - ئوسامه‌ نوجه‌یفی، سه‌رۆكی پێشوتری په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، دوێنی له‌ چاوپێكه‌وتنێك له‌ به‌رنامه‌ی (بالحرف الواحد) رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌ موصڵ رویدا پرۆژه‌یه‌كی ئێرانییه‌.

نوجه‌یفی وتی: مه‌سعود بارزانی له‌ڕووی ستراتیژییه‌وه‌ ده‌ترسێت له‌وه‌ی كه‌ رویداوه‌ له‌ موصڵ، له‌سه‌ر خۆی نییه‌، به‌ڵام له‌ رووی ته‌كتیكی له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوه‌یه و رێككه‌وتوه‌‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ دۆخێكی ناجێگردایه‌‌، و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێم ململانێ هه‌یه‌، و كاریگه‌ریی ده‌ره‌كیی له‌سه‌ره‌ و بۆیه‌ بارزانی به‌شداریی له‌و صه‌فقه‌ ئێرانییه‌دا كردوه‌ و كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌ریی راوێژی هه‌ڵه‌ی به‌شێك له‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كانی نه‌ینه‌وا.

هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ململانێیه‌كی هه‌رێمی دا، كاندیدی فالح فه‌یاز به‌ پشتیوانیی به‌شێك له‌ سوننه‌كانی نزیك له‌ ئێران و توركیا و به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، پارێزگارێكی نوێ بۆ موصڵ دانرا، كه‌ بوه‌ هۆی تێكچوونی دۆخی سوننه‌كان.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مەزنترین کڤارک ل ئامێدیێ ھاتە دیتن

⋙ خامنەیی بۆ گەنجانی وڵاتەکەی: روخانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەچاوی خۆتان دەبینن

⋙ هۆشداری دەدرێتە دانیشتوانی ئیدلیبراگەیاندنەكانی سوریا: سوپا ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی ئیدلیب دەستپێدەكات

⋙ عەبدوڵڵا گەدۆ: بەهۆی ناکۆکییەکانەوە ناوچەی ئارام دیاری نەکراوە

⋙ لیوا بابەکر: ئەو شوێنانە لە ناوچە کوردستانییەکان دیاری کراون کە پێشمەرگە تێیدا جێگیر دەکرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو