English | عربي



نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل لە زیادكردنی گرژیەكانی ئێران رۆڵی بینیوە، بەڵام نایەوێت جەنگ روبدات

2019/05/17 | 16:30

هەواڵی کوردستان -

خەندان-رۆژنامەی نیویۆرك تایمز رایگەیاند، ئیسرائیل لە زیاتركردنی گرژیەكانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە نهێنی رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە، بەڵام ترسی هەیە و نایەوێت جەنگ روبدات.

نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا لەبارەی پێشهاتەكانی ئەمدواییەی نێوان هەریەك لە وڵاتانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران رایگەیاندوە "دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەماوەی رابردودا لە بارەی پلانی ئێران بۆ بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و هێرشكردنە سەر وڵاتانی سعودیە و ئیمارات هۆشداریان داوەتە بەرپرسانی واشنتن".

نوێنەرانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەماوەی چەند هەفتەی پێشودا لەگەڵ هاوەڵە ئەمریكیەكانیان لە هەریەك لە واشنتن و تەلئەبیب كۆبونەتەوە

راپۆرتەكە لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دەزگاكانی هەواڵگری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئاماژەی بەوەكردوە "نوێنەرانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لەماوەی چەند هەفتەی پێشودا لەگەڵ هاوەڵە ئەمریكیەكانیان لە هەریەك لە واشنتن و تەلئەبیب كۆبونەتەوە و تیایدا ئیسرائیل لەبارەی پلانی چەند هێرشێكی نهێنی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداریان داوەتە ئەمریكا".

پێدانی ئەو زانیاریانەی ئیسرائیل بە دەزگا هەواڵگریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان، بوەتە هۆی ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك هێزی سەربازی و كەشتی جەنگی بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هەر بەپێی راپۆرتەكە"پێدانی ئەو زانیاریانەی ئیسرائیل بە دەزگا هەواڵگریەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان، بوەتە هۆی ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك هێزی سەربازی و كەشتی جەنگی بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش ناردنی كەشتی فڕۆكە هەڵگر بۆ كەنداوی عەرەب و بڵاوكردنەوەی موشەك بە شێوەیەكی ستراتیجی و زیاتركردنی ژمارەی پاتریۆتەكانی" لەگەڵ نوێكردنەوەی پلانەكانی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكان (پنتاگۆن) بۆ روبەڕبونەوەی ئێران.

ئەو زانیاریانەی كە بە دەست ئیسرائیل گەیشتوە رەوانەكردنی ژمارەیەك موشەكە لە لایەن تارانەوە كە دەتوانێت ئیسرائیل بە ئامانج بگرێت

رۆژنامەكە رونیشیكردوەتەوە "لە راستیدا ئەو زانیاریانەی كە بە دەست ئیسرائیل گەیشتوە رەوانەكردنی ژمارەیەك موشەكە لە لایەن تارانەوە كە دەتوانێت ئیسرائیل بە ئامانج بگرێت و رادەستكردنی ئەو چەكانەیە بە هێزە چەكدارە هاوپەیمانەكانی ئێران لە دەریاچەی ئەلرەزازە-ی رۆژئاوای عێراق".

 بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوایە دوبارە بەرزبونەوەی گرژیەكانی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەزە، پەیوەندیەكی راستەوخۆی بە (یاری شەترەنج)ی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە هەیە

بە گوێرەی ناوەرۆكی راپۆرتەكە "وا دەردەكەوێت سیناریۆی جەنگ لە ئەجێندای فەرمی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا هەبێت" كە رۆژنامەكە بە (ئالودە لەسەر ستراتیجیەتی ئێران) ناوی بردوە، هاوكات بەپێی بۆچونی شیكارانی سیاسی و بەرپرسانی سەربازی پێشوی ئیسرائیل، تەل ئەبیب نایەوێت جەنگ روبدات، ئەوەش بە هۆی ئەو مەترسیانەیە كە وڵاتەكە چاوەڕێی دەكات لە ئەگەری پێكدادانەكان روبەڕوی ناوچەكەی ببێتەوە.ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیسرائیل پێیانوایە دوبارە بەرزبونەوەی گرژیەكانی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەزە، پەیوەندیەكی راستەوخۆی بە (یاری شەترەنج)ی نێوان ئێران و ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە هەیە، بە تایبەتی لەكاتێكدا كە ئێران كاریگەری لەسەر بزوتنەوەی (جیهادی ئیسلامی) فەلەستینی هەیە.بە پێی بۆچونی شارەزایان، گەورەترین مەترسی بۆ ئیسرائیل لەكاتێكدا دەبێت كە ئێران حیزبوڵای لوبنانی بەكاربهێنێت، رۆژنامەكە لە زاری یاكۆف ئامیدۆرۆ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوتری ئیسرائیلەوە رایگەیاندوە "ئەگەر ئێران (حیزبوڵای لوبنانی) بەكاربهێنێت ئەو كاتە دۆخی ئیسرائیل خراپ تێكدەچێت"، ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ئەگەری بەكارهێنانی حیزبوڵادا ناتوانم مەزەندی ژمارەی ئەو باڵەخانانە بكەم كە لە تەلئەبیب خاپوردەكرێن".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مەلا بەختیار بەپرۆژەیەكەوە دەگەڕێـتەوە ناو یەكێتی

⋙ ئاسايشا ئيبراهيم خه‌ليل پێزانينێن نوو ل سه‌ر ئازادكرنا 9 گه‌شتياران دده‌ت

⋙ كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌ركووك كه‌ی له‌نگه‌ر ده‌گرێت؟

⋙ فیرارى و دایه‌ و هه‌مزاتۆف

⋙ ئه‌ڤین عەبدوڵا: كورد بووم بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م لێم جیا بووه‌وه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو