English | عربي



باران بارین ئەگەری هەیە

2019/05/17 | 16:18

هەواڵی کوردستان - دەستەی کەشوهەوای عێراق و کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وادەی شەپۆلێکی باران بارینی لە هەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند.

دەستەی كەشوهەوای عێراق ڕایگەیاند بۆ چوار رۆژی داهاتوو كە كەشوهەوا هەور دەبێت و ئەگەری ئەوەش هەیە لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند كە سبەینێ ناچەكانی ناوەڕاست هەور دەبێت و لەهەرێمی كوردستان بەهەمان شێوە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی بارانیش هەیە و پلەكانی گەرما لەناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە و لەناو شاری بەغدا بۆ 42 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

ڕوونیشیکردووە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممەش بەهەمانشێوە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی باران لەهەندێك ناوچەی جیاجیای هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری باكوری عێراق هەیە.

کەشناسی هەرێمیش ڕایگەیاند، سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نمە باران و بروسکە دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئاسايشا ئيبراهيم خه‌ليل پێزانينێن نوو ل سه‌ر ئازادكرنا 9 گه‌شتياران دده‌ت

⋙ كه‌شتییه‌كه‌ی كه‌ركووك كه‌ی له‌نگه‌ر ده‌گرێت؟

⋙ فیرارى و دایه‌ و هه‌مزاتۆف

⋙ ئه‌ڤین عەبدوڵا: كورد بووم بۆیه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م لێم جیا بووه‌وه‌

⋙ تورکیا: سێ گەریلای پەکەکەمان لەچالاکی خستوە کە دوانیان داواکراو بون

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ گەریلا تیڤی ڤیدیۆى چالاکییەکەى جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

⋙ ڤیدیۆ.. چەند ئامێرێکی نوێ و جیاوازی کشتوکاڵی


زۆرترین بینراو