English | عربي



یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر سووریای بۆ یەکساڵی‌تر درێژ کردەوە

2019/05/17 | 16:00

هەواڵی کوردستان -

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری داوە گەمارۆکانی سەر سووریا بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە واتە هەتا یەکی ژوئەنی ساڵی 2020 درێژ بکاتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی سووریا ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ هەینی 2019.5.17 بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە ئەو یەکێتییە بڕیاری داوە گەمارۆکانی سەر وڵاتی سووریا بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ناوی پێنج کەس کەلە ژیاندا نەماون و هاوکات دامەزراوەیەک کە ئێستا نەماوە، لە لیستی گەرمارۆکان سڕاونەتەوە و ناوی دامەزراوەیەکی دیکەش بەهۆی نەبوونی بەڵگە لە لیستەکە لابراوە".

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیی ئەورووپادا هاتووە: "ئێستا لیستەی گەمارۆکانی سەر سووریا بریتییە لە 270 کەس و 70 دامەزراوە کە بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی سووریا، لە هەرچەشنە چالاکییەک لە ئەورووپا قەدەغە کراون و داراییەکانیشیان بلۆکە کراون".

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ڤیدیۆی هێرشی هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خەلیفان

⋙ ململانێی نیوان ئەمریكا و ئێران.. درۆن بەدرۆن‌و كەشتی بە كەشتی

⋙ نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی پەكەكە دژی سوپای توركیا

⋙ ورمێ.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان حەوت کۆڵبەری دیکە بوونە قوربانی

⋙ پارەی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆی هێرشی هێلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا بۆ سەر خەلیفان

⋙ نوێترین ڤیدیۆی چالاكی گەریلاكانی پەكەكە دژی سوپای توركیا


زۆرترین بینراو