English | عربي



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی پەبجی و چەند یاریەکی ئەلکترۆنی دەرکرد

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان - خەندان-پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات یاری پەبجی قەدەغەبکات و ئەمڕۆش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاساکە پەسەندکراو ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بڕیاری قەدەغەکردنی پەبجی و ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانەی دەرکرد کە زیان بەتەندروستی و ئاستی رۆشنبیری تاک و ئاسایشی کۆمەڵگا دەگەیەنن.

بڕیارەکە هەرێمی کوردساتنیش دەگرێتەوە

 

لەمبارەیەوە، رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکردنی یاری پەبجی و چەند یارییەکی دیکەی ئەلکترۆنی دراو بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پۆبجی، فۆرتنایت، حوت و ئەزرەق قەدەغەکراون

 

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کە پەیوەندیدارە بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان، تێیداهاتوە:-

یەکەم/داوا لەحکومەت دەکەین رێگری لەبەکارهێنان و هەمو جۆرە مامەڵەیەک بگرێت کە پەیوەندیدارن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پەبجی، فۆرتنایت، حوت و ئەزرەق و تەواوی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و توانای گەنجان و لاوان دەخاتە مەترسییەوە.

دوەم/داوا لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنە دەست.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزاڤا گۆڕان دێ ناڤێ وه‌زيرێن خوه‌ ئێكلا كه‌ت

⋙ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

⋙ کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

⋙ خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

⋙ زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد

⋙ بەڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەدا کێشا


زۆرترین بینراو