English | عربي



یاخیبوانی سودان ئاگربەستیان راگەیاند و ئەنجومەنی سەربازیش هەنگاوەکانی دژی گەندەڵی دەستپێکرد

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-یاخیبوانی نیل لەسودان رایانگەیاند تاکلایەنە بۆماوەی سێ مانگ هەمو جۆرە شەڕو توندوتیژییەک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و هێزی حەشدی شەعبی رادەگرن و ئەنجومەنی سەربازیش چەند هەنگاوێکی بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی راگەیاند.بەپێی زانیارییەکانی سکای نیوز، ئەمڕۆ چوار شەممە عەبدول عەزیز ئادەم سەرۆکی  یاخیبوانی نیل لەسودان ئاگربەستی راگەیاندو وتی کە تاکلایەنە بۆماوەی سێ مانگ هەمو جۆرە شەڕو توندوتیژییەک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و هێزی حەشدی شەعبی رادەگرن.ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سودانهاوکات ئادەم راشیگەیاند ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سودان و پێدانی دەرفەتێک بۆ رادەستکردنی حکومەت بەخەڵک بەشێوەیەکی ئاشتییانە.سەرۆکی یاخیبوانی سودان داواشی لەتەواوی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد پابەندی بڕیارەکەبن و رێز لەهەنگاوەکە بگرن.بانکی ناوەندی سودان تەواوی ئەو هەژمارە بانکییانە رادەگرێت کە گومانیان لەسەرەلەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر تەنها هەفتەیەک پاش دورخستنەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی وڵات چەند هەنگاوێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و روبەروبونەوەی گەندەڵی راگەیاند و لەیەکەم هەنگاویشدا بڕیاریدا بانکی ناوەندی سودان تەواوی ئەو هەژمارە بانکییانە رادەگرێت کە گومانیان لەسەرە.عەوز بن عەوف، وەزیری پێشوی بەرگری سودان پاشنیوەڕۆی رۆژی 4/11/2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی سوپای وڵاتەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، عومەر بەشیر، سەرۆكی سودان لە دەسەڵات دورخراوەتەوە و لە ئێستاشدا دەستبەسەرکراوە و دۆخی نائاسایی بۆماوەی سێ مانگ راگەیەند.ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی سەربازی لە سودان پێکهێنراوە و بۆماوەی دو ساڵ کارەکانی وڵات دەبات بەڕێوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەش داوای بەردەوامی خۆپیشاندانی کرد تا رادەستکردنی تەواوەتی دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هۆكاری ته‌قینەوەكانی سریلانكا ئاشكرابو

⋙ هۆكاروجارەسەری كەم خوێنی

⋙ بەشیر حەداد: ھەماھەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە کاری پەرلەمانیمان

⋙ ئەمریكا لەبارەی دوبارەبونەوەی هێرشەكان هۆشداری دەدات ژمارەی قوربانیانی زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكا لە بەرزبونەوەدایە

⋙ شێوازی جێبەجێكردنی هێرشە خۆكوژییەكانی سریلانكا ئاشكرادەكرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات

⋙ بەڤیدیۆ؛ لەكاتی رێنمایی هاتوچۆدا روبەروی شۆفێرێكی سەرپێچیكار دەبێتەوە


زۆرترین بینراو