English | عربي



لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا  نزیکەی٣٠٠ کەس دەستبەسەرکراونلەندەن؛سەدان کەس بۆ دەربرینی نارەزایەتی دژی گۆڕانی کەشوهەوا رژانە سەر شەقامەکان

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان -

خەندان-ئەمرۆ بۆ سێیەم رۆژی لە سەریەک سەدان کەس رژانە سەر شەقامەکانی لەندەنی پایتەختی بریتانیا بۆ بەربرینی نارەزایی دژی گۆڕانی کەشو هەوا.خۆپیشاندەران بۆ دەربرینی نارەزایەتییەکان، دەچنە سەر شەمەندەفەر و میترۆکان و لەسەر سکەی میترۆکان پاڵ دەکەون، ئەوەش ئالۆزییەکی زۆری لە هاتوچۆی شارەکەدا دروست کردووە، تەنها لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ٣٠٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون.ئەو خۆپیشاندەرانە کە خۆیان ناو ناوە" شۆرشگێرانی دژی لەناوچونی توخم"، داوا لە حکومەتی بریتانیا دەکەن لە ماوەی شەش ساڵی داهاتودا رێژەی دروستبوونی کاربۆن لە هەوادا بەهۆی کارگە پیشەسازی و ئۆتۆمبێلەکان کەم بکاتەوە بۆ سفر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانیش رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و دروستبوونی ئالۆزی لە هاتوچۆی شارەکەدا، پێکدادان و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی لەندەن و خۆپیشاندەراندا رویداوە و لە ماوەی دوو رۆژدا ٢٩٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەرکراون.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

⋙ ریال مەدرید ھزر ل ئینانا ڤی یاریزانێ ئیسپانی کریە

⋙ فازڵ میرانی: بە بێ بەڵگە قسە ناكەم.. ناكرێت پارتی و یەكێتی ببنە ئۆپۆزسیۆن

⋙ ھۆکاری ھێرشکردنە سەر پزیشکەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت

⋙ ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کار بۆ کۆبوونەوەی سێیەم دەکەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە

⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد


زۆرترین بینراو