English | عربي



د. به‌شیر حه‌داد لە گردبوونه‌وه‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌ شاری به‌غدا به‌شداریی کرد

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان -

بەغدا-KDP.info- ئه‌و جووتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ داواكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ چوار‌شه‌ممه‌ 17/4/2019، له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بەڕێوە برد.

وێڕای بەرزنرخاندنی گردبوونەوەکەیان، د.

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سوپاسی جووتیاره‌كانی كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یان بەڕێوە بردووە بۆ داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆیان كه‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ دارایییه‌كانیانه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌.

د.

به‌شیر حه‌داد به ‌یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداریی لە گردبوونه‌وه‌ی جووتیاره‌كانی کوردستاندا كرد و له‌گه‌ڵیان وه‌ستا و ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵ ده‌نگیان كه‌ داواكارییه‌كانیان ڕه‌وایه‌ و چه‌ندن ساڵه‌ چاوه‌ڕوانن.

له ‌وته‌یه‌كیشدا د.

به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ دان کە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا شایسته‌ دارایییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكه‌ن.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزاڤا گۆڕان دێ ناڤێ وه‌زيرێن خوه‌ ئێكلا كه‌ت

⋙ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

⋙ کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

⋙ خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

⋙ زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد

⋙ بەڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەدا کێشا


زۆرترین بینراو