English | عربي



لیژنەیەکی پەرلەمان کار بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابییان دەکات

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێ، بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکان، کە ساڵانە ئەو دەرماڵەیەپێویستی بە ٥٠ ملیار دینارە.

دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەکەمان لەسەر داوای کۆمەڵێک قوتابیی زانکۆ بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابییان کۆ بووینەوە و دوو لیژنە پێک هات و لەسەر ئاستی پەرلەمان لەگەڵ هەریەکە لە وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کۆ بووینەوە و داوای گەڕانەوەی دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگاکانمان کرد.

پێیان ڕاگەیاندووین بەپێی ئەو تۆمار و لیستەی لەژێر دەستدایە بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەی سەرجەم قوتابییانی بەشە ناوخۆیی و ناوخۆی شارەکانەوە مانگانە 6 ملیار دینار و ساڵانە 50 ملیار دیناریان پێویستە و لە هەوڵدان بە وردی کار لەسەر ئەم پرسە بکەن."

زێدان برادۆستی گوتی: "ڕاپۆرتمان پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کردووە و هاوکار و پشتیوانی قوتابییان دەبین بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان و، بەپێی ڕێنیماییی کارپێکراوی وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا کار لەسەر ئەوە دەکەین کە دەرماڵەی قوتابییانی بەشە ناوخۆیی و شارەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەو دەرماڵەیەی بەپێی ڕێنماییی دەستنیشان کراوە بۆ یارمەتیدانانی قوتابی.

هەوڵیش دەدەین لەم خولەی پەرلەماندا بە یاسا جێگیری بکەین."

زێدان برادۆستی دەشڵێت: "هەر ڕاپۆرت و پێشنیازێک ڕەهەندی داراییی هەبێت، وەزارەتی داریی خوێندنەوەی زیاتری بۆ دەکات، بۆیە لە ڕێگای لیژنەی داراییی پەرلەمانەوە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە سەرکەوتوویی لە بەرژەوەندیی قوتابییان تێپەڕ بێـت و دڵنیایی دەدەینە قوتابییان بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە خەمخۆری ئەوانین، بەڵام پێ دەچێت بکەوێتە کابینەی داهاتوو کە وردتر کار لەسەر ئەم بابەتە بکات."

هۆزان سەمەد

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەهۆی باران بارینەوە دەروازەی سمێلكا داخرا

⋙ پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

⋙ ئەمڕۆ 121مین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییە

⋙ ژمارەی قوربانیانی سریلانکا گەیشتە ٢٩٠ کوژراو٥٠٠بریندار

⋙ به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو