English | عربي



بەوێنە.. له‌ كه‌ركووك دزییه‌كى نوێی دیكه‌ى نه‌وت‌ ئاشكرا ده‌بێت

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان - ئه‌رشه‌د ساڵحى: ئێمه‌ دژی میلله‌تى كورد نین، دژى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ كوردانه‌ین كه نه‌وتى كه‌ركووك ده‌دزن

له‌ كه‌ركووك دزییه‌كى نوێی دیكه‌ى نه‌وتی پارێزگاكه‌ ئاشكرا ده‌بێت.

به‌رپرسێكی حزبییش له‌ شاره‌كه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بەداخەوە سه‌رکۆمار و به‌رپرسانى كوردیش له‌ به‌غدا له‌ئاست ئەم هەموو پێشێلكارییه‌كان بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكى پۆلیسی نه‌وتى كۆمپانیای باكوور، كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس) كه‌وتووه، هاتووه‌، به‌ هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌واڵگریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، توانییان له‌ وێستگه‌ى جه‌مبوورى باكووری سه‌ر به‌ كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، زیاده‌ڕۆییه‌ك ئاشكرا بكه‌ن، كه‌ بۆڕییه‌كى دیكه‌ له‌ بۆڕییگەلى سه‌ره‌كیى نه‌وت کون کرابوو بۆ دزینى نه‌وت.

به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس)، له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیاى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆریی نه‌وت كون كراوه‌ و له‌لایه‌ن میلیشیاكان و مافیا کوردەکانە‌وه‌ نه‌وت ده‌دزرێ.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێستاش رۆژانه‌ تانكه‌ره‌كانى نه‌وت له‌ سنوورى كه‌یوانی كه‌ركووكه‌وه‌ پڕ ده‌كرێن و له‌ سنوورى سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و ئێران ده‌برێن.

له‌م باره‌یه‌وه‌، ره‌سووڵ ره‌ئووف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركووكى حزبی سۆشیالیست، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "وێڕای حەشدی شەعبی، ئەو هێزه‌ى ئێستا له‌ پارێزگاى كه‌ركووكن، هێزێكن له‌ سه‌رده‌مى نوورى مالیكیدا پێكهێنراون، وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان، ئه‌و هێزانه‌ له‌ خه‌ڵكى پارێزگاكانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقه‌وه‌ پێكهاتوون، بۆیە بۆ پاراستنى خه‌ڵك نه‌هاتوونه‌، به‌ڵكوو بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات هاتوونه‌ و ده‌زانن كه‌ ئه‌م شاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و خاوه‌نی سامانێكى زۆری سروشتییه‌ و ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ كه‌ركووك ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵ و نیوى رابردوودا، به‌قه‌د هه‌موو ژیانیان داهاتیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و هاوبه‌شن له‌ پرسه‌ مادى و بازرگانییه‌كانى كه‌ركووك، بۆیە لە ساڵی 2003ه‌وه زۆرترین ته‌جاوز ‌ کە كرابێته‌ سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی لە كه‌ركووك، لە قۆناخی دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە کراون‌“.

ئه‌و به‌رپرسه‌ روونیشى كرده‌وه‌، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێستای كه‌ركووك ده‌زانن ئه‌م قۆناخه‌ قۆناخێكى كاتییه‌، ئه‌و هه‌له‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ تا‌ بتوانن زۆرترین بە نەوت بەقاچاخ بفرۆشن، ئه‌گه‌ر ئاشكراش بن هه‌ر زوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان بەڵام بە دەوڵەمەندی‌، ئه‌وه‌شى لەم بەینەدا زیان ده‌كات خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌تى كه‌ركووكه‌، كه‌واته‌ ئێمه‌ ته‌نیا زیانمان پێ گه‌یشتووه‌ و نه‌وتى شاره‌كه‌ سوودى نه‌بووه‌ بۆ خه‌ڵكى كه‌ركووك، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ جێی پرسیاره‌، ناڕه‌زایى خه‌ڵكى كه‌ركووكه‌، كه‌ كورد به‌شداره‌ له‌و حكوومه‌ته‌ى ئێستاى به‌غدا، له‌ سه‌ركۆماره‌وە بیگره‌ تا ده‌گاته‌ په‌رله‌مانتاران، ئایا بێده‌نگیى ئه‌وان بۆچی بگاته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ و هه‌رچیی دزی و بازرگانى و پێشیلكارییه‌كانى تر كه‌ له‌ كه‌ركووك ده‌كرێت، به‌رپرسانى كورد له‌ ئاساتیاندا له‌ به‌غدا بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌.

هه‌روه‌ها، ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له‌ په‌یامێكیدا، كه‌ به‌ زمانى كوردى له‌ ئه‌كاونتى خۆى له (فه‌یسبووك) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى: ”ئێمه‌ دژی میلله‌تى كورد نین، ئێمه‌ دژى ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ كوردانه‌ین، كه‌ نه‌وتى شارى كه‌ركووك ده‌دزن“.

له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017دا، كاتێك میلشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی كه‌ركووكیان به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى كورد داگیر كرد، پێكه‌وه‌ نه‌وتى شاره‌كه‌ ده‌به‌ن.

هاوكات ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، ئێمه‌ رێز له‌ میلله‌تى كورد ده‌گرین، چونكه‌ ئێمه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سێداره‌ ده‌دا و زیندانیى ده‌كردین و هه‌موو كاتێك شه‌ڕكه‌رى كورد له‌ دژی به‌عس و داعش جه‌نگاون.

پێوه‌ند به‌م باسه‌، فوئاد حوسێن، ئه‌ندامى لێژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، پێشتر بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: "له‌ دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك وه‌ستێنراوه، پێشتر ئێمه‌ له‌ ڕێگاى سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌، یان ڕاسته‌وخۆ خۆمان كارمان له‌سه‌ر وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌ و زانیارییه‌كانمان له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیى ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك لێ ده‌شارنه‌وه‌، ئێستا نه‌وتى كه‌ركووك خەڵکی کەرکووک سوودى لێ نابینێ، به‌ڵام پێشتر، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕێگاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ڕۆیشته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا بودجه‌ى پترۆ دۆلار ده‌درا به‌ شاره‌كه‌ كه‌چی ئێستا ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ و حكوومه‌تى عێراق ئێستاش پترۆ دۆلارى شاره‌كه‌ نانێرێت و له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ته‌نیا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستای كه‌ركووك ئه‌وان ته‌خشان و په‌خشان به‌ داهاتى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، یان بۆ ئه‌و حكوومه‌ته‌ لۆكاڵییه‌ى كه‌ركووكیش".

گوتیشی: "به‌شێكى ئه‌و دۆخه‌ خراپه‌ى هێنرایه‌ سه‌ر كه‌ركووك له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئەوانە چۆن بتوانن کۆنتڕۆڵی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك بكه‌ن، حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق سوودیان له‌ نه‌وتى كه‌ركووك بینیوه‌، كه‌چی كه‌ركووكییه‌كان خۆیان سوودیان لێ نه‌بینیوه‌ و هه‌موو عێراق له‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌چووه‌ ڕێوه‌، تاوه‌كوو نه‌وت له‌ باشوورى عێراق دۆزرایه‌وه كه‌ زیاتر له‌ 30 ساڵی پێ چوو، ئینجا له‌ شوێنه‌كانى تر نه‌وت دۆزرایه‌وه‌ و كه‌ركووكییه‌كان سوودیان لێ نه‌بینی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ داهاته‌كه‌ى زۆرجار بۆ سه‌ركوتكردنى كه‌ركووكییه‌كان خه‌رج كراوه‌".

پێش 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان، نه‌وتى هه‌ردوو كێڵگه‌كانى هاڤانا و بای حه‌سه‌نی له‌ رێگاى نه‌وتبه‌رى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى ده‌رەوه‌ ده‌كرد و له‌به‌رامبه‌ردا مانگانه‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك بودجه‌ى پترۆ دۆلاری شاره‌كه‌ ده‌نارد بۆ كه‌ركووك، به‌ڵام له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، نه‌وتى كه‌ركووك به‌ تانكه‌ر ده‌برێت بۆ ئێران و به‌شێكیشی له‌ بازاڕی ره‌شدا ده‌فرۆشرێت.

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه‌ به‌شێك له‌ نه‌وتى كه‌ركووك له‌ رێگاى بۆڕیی نه‌وته‌به‌رى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ بكرێت و تاوه‌كوو ئێستا رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ى میدیاکان و به‌رپرسانی ئاگادار، دزینى نه‌وتى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكان و مافیاكانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فازل میرانى:د ڤێ حه‌فتیێ دا دێ هه‌موو پرسان ل گه‌ل ئێكه‌تیێ ئێكلاكه‌ین

⋙ ب وێنە: پشتی یاریێن حەفتیا ٢٤ ھەلویست و رەوشا خولا کوردستانێ بزانە

⋙ ناتانیاهۆ ناوی بەرزایییەکانی جۆلان دەگۆڕێت بۆ بەرزاییەکانی دۆناڵد ترەمپ

⋙ پێده‌چێت هەندێك کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی بخرێنە لیستی سزاكانی ئەمریکاوە

⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو