English | عربي



ئه‌ردۆغان باجی له‌سه‌ر په‌تاته‌ هه‌ڵگرت

2019/04/17 | 17:36

هەواڵی کوردستان -

به‌ هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی توركیا دووچاری بووه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەركۆماری توركیا بڕیاری دا هاورده‌كردنی په‌تاته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا باجی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت تا بتوانن نرخی په‌تاته‌ له‌ توركیا كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت توركیا بۆ هه‌رزانكردنی نرخی په‌تاته‌ له‌ توركیا، باجی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی په‌تاته‌ هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ تا 20ی ئه‌م مانگه‌ بوو و ده‌بوایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ تا مانگێكی تر باج له‌سه‌ر په‌تاته‌ی هاورده‌كراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵبگیرێ.

نرخی یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ له‌ توركیا 10 لیره‌ی توركیه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاری باج وه‌رنه‌گرتن له‌ په‌تاته‌ی هاورده‌كراو مانگێكی تر هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، نرخی په‌تاته‌ تا 20 لیره‌ش ده‌ڕوات.

جگه‌ له‌ په‌تاته‌، نرخی هه‌موو سه‌وزه‌ و میوه‌یه‌ك گران بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا باج له‌سه‌ر په‌تاته‌ی هاورده‌كراو هه‌ڵگیراوه‌ و ئه‌وانی تر باجیان له‌سه‌ره‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ لە توانایدایە چاودێری سنورەكانی سوریا بكات هێزەكانی ئەمریكا مەیدانی نیشتنەوەی هەلیكۆپتەر-یان لە عێراق بنیادنا

⋙ به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەرێمی کوردستانی گرته‌وه‌

⋙ وردەكاری مەرجەكان.. پارتی‌و گۆڕان گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی رێككەوتن

⋙ ئەمریكا چیتر هیچ وڵاتێك لەگەمارۆكانی سەر ئێران نابەخشێت

⋙ بەوێنە.. بەفرێکی زۆر لە سۆران باری

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو