English | عربي



وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: داوای پشكی %17ی چه‌كی سوپای عێراق ده‌كه‌ین

2019/04/17 | 17:06

هەواڵی کوردستان -

 

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌رێمی كوردستان داوای پشكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی خۆی له‌ سوپای عێراق ده‌كات و ده‌بێ به‌پێی ده‌ستووریش ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌.

 

لیوا بابه‌كر فه‌قێ, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌باره‌ی چه‌كه‌وه‌ لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا پێک هاتووە و لێژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه‌ بۆ سه‌ردانی حكوومه‌تی عێراق.

دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا، كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ لێکگه‌یشتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن".

 

لیوا بابه‌كر فه‌قێ گوتی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به ‌پله‌ی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر میزانییه‌ و بودجه‌ كرد و چه‌سپاندی، ئه‌وانی دیكه‌ش قۆناغ به‌ قۆناغ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شێكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق، ئه‌و ئیمتیازانه‌ی به‌ سوپای عێراق ده‌درێن، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و خیلاف و ڕێكنكه‌وتنه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر نه‌كراوه‌".

 

لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو، کە بۆ داهاتوو پێشمه‌رگه‌ داوای پشكی چه‌ك و ته‌‌قەمەنیی خۆی له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.

 

به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ له‌ %17ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بودجه‌ی سوپای عێراقی پێ بدرێت.

لیوا بابه‌كر فه‌قێ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ داوای ئه‌و به‌شه‌مان ده‌كه‌ین".

 

كارزان سه‌باح هه‌ورامی 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هێڕش کرایە سەر خاکی سعودیە

⋙ یەكێتیی ئەورووپا 22 ملیۆن یورۆ بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی كوردستان خەرج دەكات

⋙ هاووڵاتیانی سیده‌كان: به‌ هۆی پەكەكە و بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ گوندەكانمان چۆڵ ده‌كەین

⋙ ڤیدیۆ.. چەند بیرۆکەیەک بۆ دڵخۆشکردنی منداڵ

⋙ عەدنان عوسمان بە بەفری گەرم هاوین فێنک دەکات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. چەند بیرۆکەیەک بۆ دڵخۆشکردنی منداڵ

⋙ راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە


زۆرترین بینراو