English | عربي



پێویستە په‌له‌ له‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز بکرێت

2019/04/17 | 17:06

هەواڵی کوردستان -

 

هەولێر-KDP.info-  جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت زیاتر ببێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، له ‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ یاسای نه‌وت و گاز.

 

گولیزار ڕه‌شید, په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتیی ‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی سامانی سروشتیی ‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بوو‌ له‌ نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا بۆ پرسی نه‌وت و گاز‌ له‌ كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غداش".

 

جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتی گوتی: "ده‌مانه‌وێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ڕێك بکه‌ون، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانین پاش پێکهێنانی حكوومه‌ت هه‌ردوولا بێینه‌ سه‌رخه‌ت تا له‌گه‌ڵ به‌غداش گفتوگۆ بكرێت".

 

گولیزار ڕه‌شید ڕایشیگه‌یاند: "داوا ده‌كه‌ین به‌غدا په‌له‌ بكات له‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز ."

هه‌ر له‌م باره‌یەوه‌ د.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م, سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌ خولی ئێمەدا‌ هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ببێته‌ یاسا و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌ كورتی هه‌موو پرسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، واته‌ ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیی هه‌یه‌ و پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنی سیاسییه‌".

 

د.

عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتیشی: "له‌بارەی ئه‌وه‌ی له‌ خولی ڕابردوودا كراوه‌ نازانین بۆ ئه‌م خوله‌ به‌رنامه‌ و پلان چییه‌."

 

كارزان سه‌باح









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ كۆمەڵ: ئێمە موشتەری چوونە حكومەت نین‌و لەدەرگای خەڵكمان نەداوە

⋙ پەرلەمانی کوردستان: خوازیاری گەشتنی زیاتری ڕۆژنامەوانانی بە زانیارییەکان

⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ جیهان لە 100 چرکەدا - 21-04-2019

⋙ وشداری دان لە بارەی ئەگەری راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو