English | عربي



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی پۆبجی و چەند یاریەکی ئەلکترۆنی دەرکرد

2019/04/17 | 17:00

هەواڵی کوردستان - خەندان-پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات یاری پۆبجی قەدەغەبکات و ئەمڕۆش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاساکە پەسەندکراو ئاڕاستەی حکومەت دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بڕیاری قەدەغەکردنی پۆپجی و ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانە دەرکرد کە زیان بەتەندروستی و ئاستی رۆشنبیری تاک و ئاسایشی کۆمەڵگا دەگەیەنن.

بڕیارەکە هەرێمی کوردساتنیش دەگرێتەوە

 

لەمبارەیەوە، رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکردنی یاری پەبجی و چەند یارییەکی دیکەی ئەلکترۆنی دراو بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پۆبجی، فۆرتنایت، حوت و ئەزرەق قەدەغەکراون

 

بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق کە پەیوەندیدارە بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان، تێیداهاتوە:-

یەکەم/داوا لەحکومەت دەکەین رێگری لەبەکارهێنان و هەمو جۆرە مامەڵەیەک بگرێت کە پەیوەندیدارن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکانی پۆبجی، فۆرتنایت، حوت و ئەزرەق و تەواوی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی کە ئاسایشی کۆمەڵایەتی و توانای گەنجان و لاوان دەخاتە مەترسییەوە.

دوەم/داوا لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگرنە دەست.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەهۆی باران بارینەوە دەروازەی سمێلكا داخرا

⋙ پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

⋙ ئەمڕۆ 121مین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییە

⋙ ژمارەی قوربانیانی سریلانکا گەیشتە ٢٩٠ کوژراو٥٠٠بریندار

⋙ به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو