English | عربي



مه‌ریوان سه‌فادین میلۆدییه‌كی تازه‌ ده‌داته‌ یه‌ریڤان

2019/04/17 | 17:00

هەواڵی کوردستان -  

هونه‌رمه‌ندی دووره‌ وڵات مه‌ریوان سه‌فادین له‌ نوێترین كاری هونه‌ری خۆیدا میلیۆدیه‌كی تازه‌ بۆ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاماده‌ ده‌كات.

مه‌ریوان سه‌فادین، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، نووسیویه‌تی: "نوێترین كاری هونه‌ریم ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندی موزیسیان و گۆرانیبێژ یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی كه‌ به‌ هاوكاری هاوڕێم شادمیر نامۆ ئاماده‌كراوه‌".

هه‌روه‌ها مه‌ریوان سه‌فادین ئەوەشی نووسیوە، "ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كارێكی زۆر جوانه‌ میلۆدییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن من و تێكستی شه‌پۆل و موزیك و میكس و ماسترین له‌ لایه‌ن شادمیر بۆ كراوه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاری ڤیدیۆ كلیپی بۆ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆشی مه‌ریوان سه‌فادین ڕایگه‌یاندووه‌: "ئه‌مساڵ له‌ به‌رنامه‌مدایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێ كار و چالاكی و به‌رهه‌می گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپ پێشكه‌شتانی بكه‌م له‌ ئاوازی نوێ تێكستی نوێی موزیكی جوان و سه‌رده‌میانه‌ له‌ منه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

⋙ كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی باران و بەفربارین ئاشكرا دەكات

⋙ كۆمەڵ: ئێمە موشتەری چوونە حكومەت نین‌و لەدەرگای خەڵكمان نەداوە

⋙ پەرلەمانی کوردستان: خوازیاری گەشتنی زیاتری ڕۆژنامەوانانی بە زانیارییەکان

⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو