English | عربي



لە هەرێمی كوردستان رێژەی هەژاری لە 16% دابەزیوە بۆ 5%

2019/04/17 | 17:00

هەواڵی کوردستان -  

بەهۆی نەمانی شەڕی داعش و باشبوونی ئابووری و نەمانی پاشەكەوتی مووچە، رێژەی بێكاری و هەژاری لە كوردستان كەمتر دەبێتەوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی پلاندانانیش ئاشكرای دەكات، رێژەی بێكاری دووبەرامبەر دابەزیوە.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (باس) رای گەیاند: “نیشاندەرە ئامارییەكانیان ئەوەمان پێ دەڵێن، رێژەی بێكاری و هەژاری بە شێوەیەكی دڵخۆشكەر دابەزیوە و گوزەرانی خەڵك باش بووە و گەشەسەندن دەستی پێ كردووەتەوە".

مەحمود عوسمان، ئەندامی ئاماری هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە (باس)ی راگەیاند: "چەند رووپێو و ئامارێكمان لەگەڵ رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و دەركەوتووە لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتییەوە، هەرێمی كوردستان بوژانەوەی بەخۆیەوە بینوە".

ئاماژەی بەوەش دا، بەراورد بە سەرەتای قەیرانی دارایی، ئێستا دۆخەكە زۆر باشترە، گوتی: "بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی مووچە و بودجەی كوردستان، دۆخی كوردسان خراپ بوو، بەڵام لە ساڵی 2017وە گەشەسەندنێكی ئابووری هاتووەتە پێشەوە و خەریكین لە قەیرانەكان دەردەچین".

پەیوەست بە ئامارەی رێژەی هەژاریش ئاشكرای كرد: "لە ساڵی 2013 رێژەی هەژاری تەنیا 3% بوو، بەڵام لە ساڵی 2016 رێژەكە گەیشتە 16%، خۆشبەختانە ئێستا دابەزیوە بۆ 5% و پۆینت 5".

بەرپرسەكەی ئامار ئەوەشی خستە ڕوو: "لە ساڵی 2013 رێژەی بێكاری 7% بوو، لە ساڵی 2016 دووبەرامبەر زیادی كرد و بوو بە 14%، ئێستا چوار پلە دابەزیوە و بووەتە 10%".

مەحموود عوسمان جەختی كردەوە، بژێویی ژیان گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و داهات و خەرجی زۆر بووە، گەشەیەكی ئابووری لە بازاڕ هەیە، گوتیشی: "ئێمە لەبری داهات زیاتر پشت دەبەستین بە مەسەلەی خەرجییەكان، تێكڕای خەرجییەكانی خێزانێك، لە ساڵی 2013 گەیشتە دوو ملیۆن و 260 هەزار دینار، بەڵام لە ساڵی 2016 گەیشتە 820 هەزار دینار، ئێستا تێكڕای خەرجیی خێزانێك بەتێكڕا نزیك دەبێتەوە لە یەک ملیۆن و 700 هەزار دینار".

دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەگەر خێزانێك لە كوردستان كەمتر لە 105 هەزار دیناری مانگانە خەرج بكات، دەچێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

بەپێی ئاماری ساڵی 2018، دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بەبێ‌ ئاوارە و پەنابەر 5 ملیۆن و 775 هەزار كەسن.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ "ئەمە دەستکەوتێکە، بەڵام ئەنجامی کۆتایی نییە"

⋙ مه‌سرور بارزانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكه‌ین

⋙ "پارتی و یەكێتی میكانزمێك بۆ دانانی پارێزگاری كەركووك دیاری دەكەن"

⋙ بارزانی ئامانجی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان ئاشکراکرد مه‌سرور بارزانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێش واده‌ی دیاریكراو پێكهاته‌ی حکومەت پێشكه‌ش بكه‌ین

⋙ مه‌سروور بارزانی: پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە.. سەردانی سلێمانی دەکەین

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڤار ئەنوەر دەست بە وەرزش دەکات

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەرژەنتین لە یەکەم یاریدا شکستیهێنا


زۆرترین بینراو