English | عربي



ڕێگایه‌كى ئاسان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاره‌زووى جگه‌ره‌كێشان

2019/04/17 | 15:54

هەواڵی کوردستان -  

پزیشكان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى جگه‌ره‌یان ته‌رك كردووه‌ به‌ هه‌ڵگرتنى شوشه‌ى بۆنى بچوك ئه‌گه‌رى گه‌رانه‌وه‌یان بۆ جگه‌ره‌ كێشان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

گۆڤارى ته‌ندروستى (Journal of Abnormal Psychology)ى ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه‌، زۆربه‌ى خه‌ڵك دواى به‌كارهێنانى بنێشتى نیكۆتین جارێكى دیكه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ جگه‌ره‌كێشان، باشترین ڕێگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بێنن به‌كارهێنانى بۆنى خۆشه‌.

كه‌سانى جگه‌ره‌كێش دواى ئه‌وه‌ى واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان ده‌هێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سى تێكه‌ڵ ده‌بن له‌ كارى ڕۆژانه‌یاندا جگه‌ره‌ كێشن بۆیه‌ ئاره‌زوویان بۆ جگه‌ره‌كێشان جارێكى دیكه‌ له‌لا دروستده‌بێته‌وه‌، ئه‌و ڵێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر 200 كه‌سى كراوه‌ كه‌ بیر له‌ وازهێنانى جگه‌ره‌كێشان ناكه‌نه‌وه‌، جگه‌ره‌كێشه‌كان هه‌ر جارێك ئاره‌زووى جگه‌ره‌یان كردبا بۆنى خۆشیان هه‌ڵده‌مژى به‌مه‌ش ئاره‌زووى جگه‌ره‌كێشانیان له‌لا كه‌م دەبووەوە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزاڤا گۆڕان دێ ناڤێ وه‌زيرێن خوه‌ ئێكلا كه‌ت

⋙ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

⋙ کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

⋙ خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

⋙ زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد

⋙ بەڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەدا کێشا


زۆرترین بینراو