English | عربي



قەڵادزێ؛ ژنێک گیانیلەدەسداو مناڵێکیش بە چەقۆ بریندارکرا

2019/04/17 | 15:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردو تەرمی ژنێک گەیەندرایە نەخۆشخانە و منداڵێکیش بە چەقۆ بریندارکرا.هۆکاری مردنی ژنەکە نادیارە 

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە خەندان-ی راگەیاند، "شەوی رابردو تەرمی ژنێک بەناوی ( ت.

ب.

ع) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی قەڵادزێی گەڕەکی شەهیدان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە هۆکاری مردنەکەی نادیارە، بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی".لەلایەکی دیکەوە منداڵێک بە ناوی (م.

ح.ح) لەدایکبوی ساڵی 2011 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئیمام قاسم لە لایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە(ڕانی)ەوە هەبوە،تۆمەتبارەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت لە کاتی پاکردنەوەی کەلوپەلی مارکێتەکە بە هەڵە چەقۆ بەر ئەو منداڵە کەوتوە

 

بە وتەی منداڵەکە بۆ پۆلیس: منداڵەکە چوەتە مارکێتێک و دواتر لەلایەن شاگردی مارکێتەکە چەقۆی لێدراوە و بەوهۆیەشەوە برینداربوە، بەڵام تۆمەتبارەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت:"لەکاتی پاکردنەوەی کەلوپەلی مارکێتەکە بە هەڵە چەقۆ بەر ئەو منداڵە کەوتوە".ئاماژەی بەوەشکردوە، بەبڕیاری داداوەر تۆمەتبارەکە راگیراوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ هەردو روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئێران؛ میوانداری جامی جیهانی ئیسکی سەر چیمەن

⋙ تەخت ڕەوانچی: دەوڵەتی سووریا مافی ئەوەی هەیە دژ بە تیرۆریستان شەڕ بکات

⋙ سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگە: عەبدوڵا ئۆجالان لەو ٢٠ ساڵەیدا کە لە بەند بووە بەردەوام پەیامی ئاشتی بڵاو کردۆتەوە

⋙ عادل عەبدولمەهدی :رێوشوێنی یاسایی بەرامبە بە نەجمەدین كەریم ده‌گرینه‌ به‌ر

⋙ له‌ مووسڵ هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. مێركڵ لەپێشوازی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھەڵکەوت زاھیر کارێکی نوێی ھونەری بۆ نەرمین شەوقی دەکات


زۆرترین بینراو