English | عربي



ناوەڕۆکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران

2019/04/17 | 15:24

هەواڵی کوردستان -

خەندان-هەریەك لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی توركیا كۆبونەوە و دوابەدوای كۆبونەوەكەیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان راگەیاند.ئەو گەمارۆ و سزایانە بۆ سەر ئێران كارێكی هەڵەیە 

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە بۆ سەر ئیران رایگەیاند، "بە بەردەوامی بە ئەمریكا رادەگەیەنین ئەو گەمارۆ و سزایانە بۆ سەر ئێران كارێكی هەڵەیە".ئاماژەی بەوەشکرد، "بە ئاشكرا ئەو پەیامەمان بە ویلایەتە یەكگرتوەكان راگەیاندوە و لە داهاتوشدا هەمان پەیامیان پێ رادەگەیەنین".وەكو توركیا بە سزادانی ئێرانی دراوسێ رازی نین و ئەو جۆرە هەنگاوانە ئارامی و ئاشتی و سەقامگیری و ئابوری ناوچەكە دەخاتە مەترسیەوە

 

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند، "وەكو توركیا بە سزادانی ئێرانی دراوسێ رازی نین و ئەو جۆرە هەنگاوانە ئارامی و ئاشتی و سەقامگیری و ئابوری ناوچەكە دەخاتە مەترسیەوە، ئێمە وەكو توركیا سەقامگیری ناوچەكەمان دەوێت".بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سوریا لەگەڵ هەریەك لە ئێران و روسیا كارمان پێكەوە كردوە

 

لەبارەی رەوشی سوریاوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، "بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی سوریا لەگەڵ هەریەك لە ئێران و روسیا كارمانپێكەوە كردوە و هەریەك لە كۆبونەوەی لەتكەی ئاستانا و سوچی دەرەنجامی باشیان هەبوە".لە سوریا كۆبونەوەیەكی ماوە درێژم لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجامداوە

 

هاوکات محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند، لە سوریا كۆبونەوەیەكی ماوە درێژی لەگەڵ بەشار ئەسەد ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە وتی، "راپۆرتی كۆتایی كۆبونەوەكەم لەگەڵ ئەسەد بە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رادەگەیەنم".پێویستە لە بەرامبەر رێكخراوی داعش و هاوشێوەكانی لەناوچەكەدا ئاگاداربین

 

سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا چاوشئۆغڵو وتی، "پێویستە لە بەرامبەر رێكخراوی داعش و هاوشێوەكانی لەناوچەكەدا ئاگاداربین، لە ئێستادا هیچ شوێنێك لە عێراق و سوریادا نیە كە لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا بێت".لەبارەی بڕیارەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە سەبارەت بە جۆلان هەردولا وەزیری رایانگەیاند، "بڕیارەكەی ئەمریكا لەبارەی جۆلان رەتدەكەینەوە، چەندین جار وتومانە ئەو بریارەی ویلایەتە یەكگرتوەكان تاكلایەنانەیە و پێشێلكاری سیستەمی نێودەوڵەتی دەكات".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

⋙ ریال مەدرید ھزر ل ئینانا ڤی یاریزانێ ئیسپانی کریە

⋙ فازڵ میرانی: بە بێ بەڵگە قسە ناكەم.. ناكرێت پارتی و یەكێتی ببنە ئۆپۆزسیۆن

⋙ ھۆکاری ھێرشکردنە سەر پزیشکەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت

⋙ ترەمپ و کیم جۆنگ ئون کار بۆ کۆبوونەوەی سێیەم دەکەن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە

⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد


زۆرترین بینراو