English | عربي



نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌

2019/04/17 | 15:24

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ  حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/4/2019 به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێزیان باسی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ دوا قۆناغدان.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله‌ سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێ به‌ زووترین كات پێكبهێنرێت، جه‌ختیشی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر  و پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

هه‌ردوولا باسیان له‌ پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد و جه‌ختیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان كرده‌وه‌.

به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله‌ باسی له‌ سه‌ردانی شاندێكی بزنسمانانی قه‌ته‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ كرد و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی دووپات کرده‌وه‌. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ فازل میرانى:د ڤێ حه‌فتیێ دا دێ هه‌موو پرسان ل گه‌ل ئێكه‌تیێ ئێكلاكه‌ین

⋙ ب وێنە: پشتی یاریێن حەفتیا ٢٤ ھەلویست و رەوشا خولا کوردستانێ بزانە

⋙ ناتانیاهۆ ناوی بەرزایییەکانی جۆلان دەگۆڕێت بۆ بەرزاییەکانی دۆناڵد ترەمپ

⋙ پێده‌چێت هەندێك کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی بخرێنە لیستی سزاكانی ئەمریکاوە

⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو