English | عربي



سەرۆکی پارتێکی تورکمانی: جگە لە پارتی هەموو حزبەکان تەنیا پۆستی خۆیان بەلاوە گرنگە

2019/04/17 | 15:24

هەواڵی کوردستان - ”پارتی پۆستی خۆیشی بە پێکهاتەکان دەدات“

سەرۆکی پارتێکی تورکمانی ئاشکرای کرد کە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرجەم حزبەکان ”تەنیا پۆستی خۆیان بەلاوە گرنگە“، لە کاتێکدا پارتی پۆستی خۆیشی بە پێکهاتەکانی دیکە دەدات.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، تائێستا، پارتی ڕژدە لەسەر بەشداریکردنی پێکهاتەی تورکمان لە حکوومەت و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا.

گوتیشی: ”بەداخەوە ئەوەی لە دانوستانەکاندا دەیبینین، جگە لە پارتی، هەموو حزبەکان تەنیا بۆ خۆیان هەوڵ دەدەن و دەیانەوێت پۆست بۆ خۆیان وەربگرن، گرنگی بە پێکهاتەکان نادەن“.

ڕوونیشی کردەوە: ”ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان، داوای پۆستێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانمان کرد، بەخۆشحاڵییەوە ئێستا پۆستێکمان هەیە، لە کابینەی نوێی حکوومەتیشدا بەڵێن بە پێکهاتەکان دراوە کە پلە و پۆستیان پێ بدرێت“.

بۆیە ئێستا ئەوان چاوەڕوانن کە بزانن پارتی چ پۆستێکیان پێ دەدات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناتانیاهۆ ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە

⋙ په‌یامی حکوومه‌ت له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

⋙ ئه‌نجامی ریفراندۆمی میسر بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور راگه‌یه‌ندرا

⋙ ب وێنه‌ .. وێنێن پێشمه‌رگێن شه‌هیدێن شه‌رێ داعشێ ب دارى هاتنه‌ چێكرن

⋙ نوونەرا عیراقێ دەلیڤەکا مەزن ژ دەستدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو