English | عربي



عومەر بەشیر رەوانەی زیندانی تاكە كەسی دەکرێت

2019/04/17 | 14:48

هەواڵی کوردستان -

خەندان-دو سەرچاوە لە خانەوادەكی عومەر بەشیر، سەرۆكی لەكارلابراوی سودان رایانگەیاندوە، دوێنێ سێشەممە بەشیر رەوانەی زیندانی كوبر كراوە كە دەكەوێتە خەرتوم-ی پایتەختی سودانەوە.بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە عومەر بەشیر، سەرۆكی لەكارلابراوی سودان رەوانەی زیندانی كوبر لە خەرتوم كراوە و بەگوێرەی دو سەرچاوە لە خانەوادەكەی لە ئێستادا بەشیر لە زیندانێكی تاكە كەسیدا لەژێر چاودێریەكی تونددایە.ئەو دو سەرچاوەیەی خانەوادەكەی بەشیر ئاماژەیان بەوەشكردوە، دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردو 11ی نیسان لە پۆستەكەی دورخرایەوە، بەشیر لە كۆشكی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی لە خەرتوم لەژێر چاودێریەكی تونددابوە و دواتریش ئێوارەی دوێنێ سێشەممە رەوانەی زیندان كراوە.دوای ئەوەی خۆپیشاندانەكانی سودان بەدرێژایی چەندین هەفتە دژ بە سیستەمی وڵات بەردەوامی هەبو، لە رێكەوتی 6ی نیسان لەبەردەم وەزارەتی بەرگری وڵاتەكە خۆپیشاندانەكە گەورەتربو و لە ئەنجامدا بەشیر لە لایەن سوپای وڵاتەوە لە پۆستەكەی دورخرایەوە.دواتریش عەوز بن عەوف، وەزیری پێشوی بەرگری سودان كە دورخستنەوەی بەشیر-ی لە پۆستی سەرۆكایەتی وڵات راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا لە جێیەكی ئارام دەستبەسەرە، دوای رۆژێك لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی بە وەكالەت دەستی لە كارەكەی كێشایەوە.لە ئێستادا، عەبدولفەتاح بورها سەرۆكایەتی ئەنجومەنی سەربازی سودان دەكات و پەیمانیداوە لە ماوەی دو ساڵی داهاتودا هەڵبژاردن لە سودان ئەنجامبدات.ئەوەش لەكاتێكدایە، خۆپیشاندانەكانی سودان تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە و داوای حكومەتێكی مەدەنی دەكەن، هاوكات خەڵكی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە تا رادەستكردنی حكومەت بە دەسەڵاتێكی مەدەنی كە بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی سەربازی تیێدا بونی نەبێت لە خۆپیشاندان و مانگرتن راناوەسنننتن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ هۆكاری ته‌قینەوەكانی سریلانكا ئاشكرابو

⋙ هۆكاروجارەسەری كەم خوێنی

⋙ بەشیر حەداد: ھەماھەنگی نێوان پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە کاری پەرلەمانیمان

⋙ ئەمریكا لەبارەی دوبارەبونەوەی هێرشەكان هۆشداری دەدات ژمارەی قوربانیانی زنجیرە تەقینەوەكانی سریلانكا لە بەرزبونەوەدایە

⋙ شێوازی جێبەجێكردنی هێرشە خۆكوژییەكانی سریلانكا ئاشكرادەكرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات

⋙ بەڤیدیۆ؛ لەكاتی رێنمایی هاتوچۆدا روبەروی شۆفێرێكی سەرپێچیكار دەبێتەوە


زۆرترین بینراو