English | عربي



خەندان خشتەی سبەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

2019/04/17 | 14:48

هەواڵی کوردستان -

خەندان-دوای بڕیاری رەوانەکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشبکات. بەپێی زانیاریەکانی خەندان، سبەی موچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا  توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ،  سامانە سروشتیەکان،  ئەوقاف، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.پێشتر شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی رایگەیاندبوو، حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگە داوە.دوای تێپەڕبونی چوار مانگی 2019 تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان تەنها یەک موچەی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایانگەیاندبو، هەمو 30 رۆژجارێک موچە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە دەچێتە سەر حساب بانکی هەرێم لە هەولێر، کە بڕەکەی 454 ملیاری موچەی فەرمانبەران و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە بۆ هەر مانگێک 68 ملیار دینارە. 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ عێراق ڕێگە بە ئەمریكا نادات لەخاكەكەیەوە لە ئێران بدات

⋙ هاوسەری حاكمی دوبەی لەئەڵمانیا داوای مافی پەنابەری دەكات

⋙ كۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵ دەدات دەسەڵاتی هەڵگیرساندنی شەڕ لە ترامپ وەربگرێتەوە

⋙ لەبارەی نیگەرانی ھاووڵاتیان لە پارەی ئاوی ماڵان روونكردنەوە دەدرێت

⋙ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتی بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ئاشكراده‌كرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ راستکردنەوە.. میدیا تورکییەکان گرتەیەکى ڤیدیۆیی شەڕڤانانى کورد بەهەڵە بڵاودەکەنەوە

⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد


زۆرترین بینراو