English | عربي



بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: سبەی پارەی مووچه دەدرێتە وەزارەتی دارایی

2019/04/17 | 14:48

هەواڵی کوردستان - “فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران دەرکراوە”

 

بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرای کرد کە سبەی پێنجشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩، پارەی مووچەی فەرمانبەران ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچە دەرچووە.  گوتی:"ئەمڕۆ بڕیاری تەمویلی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دەرچووە، بەڵام  بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لای ئێمە پشوو بوو، بۆیە سبەی پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی".

 

ڕوونیشی کردەوە کە سبەی بڕە پارەی دیاریکراو بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەدرێت، تاوەکوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران تەواو بکرێت.

 

بەگوێرەی بودجەی 2019ی عێراق، مانگانە حکوومەتی عێراق 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت كە كۆی پارەكە دەكاتە 522 ملیار دینار.

 

هاوکات (باسنیوز) لە وەزارەتی داراییەوە زانیویەتی کە هەر سبەی پێنجشەممە مووچەی (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ئەوقاف، سامانە سرووشتییەکان، خوێندنی باڵا، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە) دابەش دەکرێت.

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند: “بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی هەموو ئەو شوێنان دەدرێت کە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە".









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بزاڤا گۆڕان دێ ناڤێ وه‌زيرێن خوه‌ ئێكلا كه‌ت

⋙ شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

⋙ کۆنگرێس هەوڵ دەدا رێگریی لە شەڕی ترەمپ دژی ئێران بکات

⋙ خامنەیی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

⋙ زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ تەواوی وردەكاریەكان لە خەندانەوە بە ڤیدیۆ..هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌دۆستی چیه‌ و چۆن ده‌ستیپێكرد

⋙ بەڤیدیۆ.. فڕۆکەیەک خۆی بە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەدا کێشا


زۆرترین بینراو