English | عربي



سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵی ھۆزەکان لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی بەرز دەنرخێنێت

2019/04/17 | 14:18

هەواڵی کوردستان -

خەندان-د.

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆکی ھۆزەکانی عێراق، کە پێکھاتبون لە ھەریەک لە شێخ مەعەد سەمەرمەد و محەمەد رەبیعە ئیمارە و شێخ سەباح حەنەش و سەید جەعفەر حوسەینی کۆبوەوە.بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، خۆشحاڵی خۆی بەدیداری سەرۆک ھۆزەکان دەربڕی و دوپاتی گرنگی رۆڵەی ھۆزەکانی عێراقی لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیدا بەرز نرخاند، ھاوکات قوربانیدانی رۆڵەی ھۆزەکانی بە گرنگ وەسفکرد کە پێشکەشیان کردوە لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا .

سەرۆک کۆمار داوای لە سەرۆکی ھۆزەکان کرد بەشدارییەکی کارا بکەن لە پشتیوانی و ھاوکاری حکومەت تاوکو کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات بە تایبەت لە بەرنگاربونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان. لەلای خۆیانەوە، شاندی میوان باسیان لە رۆڵی ھۆزەکانیان کرد لە دژایەتیکردنی تیرۆر و سەرخستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ھەروەھا رۆڵی سەرۆک کۆماریان لە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانیدا بەرز نرخاند.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ بەهۆی باران بارینەوە دەروازەی سمێلكا داخرا

⋙ پێشوازی فەرمیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

⋙ ئەمڕۆ 121مین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردییە

⋙ ژمارەی قوربانیانی سریلانکا گەیشتە ٢٩٠ کوژراو٥٠٠بریندار

⋙ به‌فربارین و لافاو ده‌روازه‌یەکی سنووریی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوای كوردستانی داخست

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. دزەیی ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاو دەکاتەوە

⋙ ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات


زۆرترین بینراو