English | عربي



بەرپرسێکی پارتی: بەم زووانە دانوستانی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت دەست پێ دەکات

2019/04/17 | 14:18

هەواڵی کوردستان - ”لایەنەکان زۆر لە یەکترەوە نزیکن“

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دانوستانی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و نەیشاردەوە کە لایەنەکانیش زۆر لە یەکترەوە نزیکن.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی، پێشوازی لە پلامین هریستۆڤ، باڵیۆزی بولگاریا لە عێراق کرد و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد و سوپاسی بولگاریا کرا کە لە شەڕی دژی تیرۆردا پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی کردووە.

 

هاوکات سیوەیلی لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ڕای گەیاند کە گەلی کوردستان پێی باشە ناکۆکییەکان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.

حکوومەتی ئێستای عێراقیش خاوەنی ڕوئیایەکی جیاوازە لە مامەڵەکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

جگە لەوەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، بەستەڵەکی نێوان هەردوولای تواندووەتەوە.

 

هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسەکەی پارتی باسی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردووە و ئاشکرای کردووە: ”لایەنەکان زۆر لێک نزیکن و لە ماوەیەکی نزیکدا دانوستانی کۆتایی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ دەست پێ دەکاتەوە“.

دووپاتیشی کردووەتەوە: ”بەم زووانە کابینەی نوێ بۆ خزمەتی کوردستان پێک دەھێندرێت“.

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئێران؛ میوانداری جامی جیهانی ئیسکی سەر چیمەن

⋙ تەخت ڕەوانچی: دەوڵەتی سووریا مافی ئەوەی هەیە دژ بە تیرۆریستان شەڕ بکات

⋙ سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگە: عەبدوڵا ئۆجالان لەو ٢٠ ساڵەیدا کە لە بەند بووە بەردەوام پەیامی ئاشتی بڵاو کردۆتەوە

⋙ عادل عەبدولمەهدی :رێوشوێنی یاسایی بەرامبە بە نەجمەدین كەریم ده‌گرینه‌ به‌ر

⋙ له‌ مووسڵ هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. مێركڵ لەپێشوازی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھەڵکەوت زاھیر کارێکی نوێی ھونەری بۆ نەرمین شەوقی دەکات


زۆرترین بینراو