English | عربي



نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌کاته‌وه‌

2019/04/17 | 14:18

هەواڵی کوردستان -  

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا کۆبوونەوە.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/4/2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حسێن ئه‌لفه‌زاله‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی، خواستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر نیشان دا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كانی‌‌ ساڵانی ڕابردوو و تێپه‌ڕاندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرد به‌تایبه‌تی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاردان له‌سه‌ر گفوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

هەروەها باسی له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ دوا قۆناغدان.

لای خۆیه‌وه‌ ئه‌لفه‌زاله‌ سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ نێچیرڤان بارزانی و پیرۆزباییی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كابینه‌ی نوێ به‌ زووترین كات پێكبهێنرێت، جه‌ختیشی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشوازیكردن له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

هه‌ردوولا باسیان له‌ پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد و جه‌ختیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان كرده‌وه‌.

بەرپرسەکەی قەتەڕ باسی له‌ سه‌ردانی شاندێكی بزنسمانانی قه‌ته‌ری بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ كرد و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی دووپات کرده‌وه‌.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناتانیاهۆ ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە

⋙ په‌یامی حکوومه‌ت له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

⋙ ئه‌نجامی ریفراندۆمی میسر بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور راگه‌یه‌ندرا

⋙ ب وێنه‌ .. وێنێن پێشمه‌رگێن شه‌هیدێن شه‌رێ داعشێ ب دارى هاتنه‌ چێكرن

⋙ نوونەرا عیراقێ دەلیڤەکا مەزن ژ دەستدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو