English | عربي



كاكەڕەش سدیق: خەڵكی شۆڤێنی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كەركووك و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت

2019/04/17 | 13:42

هەواڵی کوردستان -

كەركووك-KDP.info- ماوەیەكە داگیركردنی زەویی ھاووڵاتیانی كورد لە كەركووك و دەوبەری سەریھەڵداوەتەوە، بەرپرسێكی كوردیش لە كەركووك دەڵێت، خەڵكی عەرەب بە دزییەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كەركووك و دەوروبەری دەكرێن.

كاكەڕەش سدیق، سەرۆكی پێشووی لیژنەی ماددەی ١٤٠، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، پێویستە كار بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك بكرێت و زەویی كورد بۆ خاوەنەكانیان بگەڕێتەوە، ئێمە چاوەڕێی دانوستانی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵین بۆ ئەوەی ھەنگاو بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە بنێن".

سەرۆكی پێشووی لیژنەی ماددەی ١٤٠ گوتیشی: "خەڵكی بە دزییەوە دەگەڕێنەوە كەركووك و دەوروبەری و ئاسانكارییشیان بۆ دەكرێت، ئەوانیش بەشێكیان لەنێو شار و بەشێكیشیان لە دەوروبەری كەركووك نیشتەجێ دەكرێن، بۆیە ھێشتاش پڕۆسەی ھاوردەكردنی عەرەب بۆ كەركووك بەردەوامە".

بڕیارە ساڵی داهاتوو سەرژمێریی گشتی لە عێراق بەڕێوە بچێت و تێیدا ژمارەی دانیشتووانی ھەر پارێزگایەك بە پێكھاتەكانییەوە دیاری بكرێت، كاكەڕەش سدیق ده‌ڵێ: "ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی، كاریگەری لەسەر چارەكردنی كێشەی ئەو ناوچانەی دەكەونە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ ھەیە، بە تایبەتی كورد زۆرترە لە ھەموو نەتەوەكانی دیكەی كەركووك، واتە دەمەوێ بڵێم ئێمە مەترسیمان نییە و بەڕێوەچوونی سەرژمێری بۆ داھاتووی كورد زۆر باشە و لە قازانجی كوردە".

 

قائید میرۆ









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ گۆڕان و پارتی رێککەوتوون

⋙ ناتانیاهۆ ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە

⋙ په‌یامی حکوومه‌ت له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

⋙ ئه‌نجامی ریفراندۆمی میسر بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور راگه‌یه‌ندرا

⋙ ب وێنه‌ .. وێنێن پێشمه‌رگێن شه‌هیدێن شه‌رێ داعشێ ب دارى هاتنه‌ چێكرن

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو