English | عربي



كۆمه‌ڵەی چێشتخانه‌ و میوانخانه‌كان: له‌ %15ی گه‌شتیاری كوردستان لوبنانی و توركی و میسرین

2019/04/17 | 13:42

هەواڵی کوردستان -  

كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌ و میوانخانه‌كانی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ داوایان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ رسومات و باج له‌سه‌ر شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ له‌ پێناوی راكێشانی گه‌شتیار و ئاماری گه‌شته‌كانیش بڵاو ده‌كاته‌وه.

هێرش ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه‌ و میوانخانه‌كانی كوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "داواكارم گه‌شتیاری لوبنانی و توركی و میسری نه‌ره‌نجێنرێت، چونكه‌ رێژه‌ی گه‌شتیاری لوبنان له‌ %5 و توركیا %6 و میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی %4ـە كه‌ و له‌ %80یەی گه‌شتیاری كوردستان له‌ ناوه‌راست و خوارووی عێراقه‌وه‌ن به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی زۆری باج و روسمات له‌سه‌ر شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شتیار ده‌كات بۆ ئه‌مه‌ش داواكارین له‌ حكوومه‌ت خزمه‌تگوزاری شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌رز بكاته‌وه‌".

گوتیشی: "قه‌یرانی دارایی له‌ كوردستان باش بووه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته‌ سه‌ر بواری گه‌شتیاری، پێشووتر ژووری هۆتێلێک به‌ 50 دۆلار بووبێت ئێستا به‌ 10 دۆلاره‌ ناكرێت به‌م رێژه‌یه‌ رازی بین، چونكه‌ ده‌مانه‌وێت گه‌شتیار شوێنی به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌ی داهات بگرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌بێت حكوومه‌ت هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان باشتر ببینن.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ناتانیاهۆ ناوی ناوچەیەک لەبەرزایییەکانی جۆلان دەکات بەناوی دۆناڵد ترەمپەوە

⋙ په‌یامی حکوومه‌ت له‌ ساڵڕۆژی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێدا

⋙ ئه‌نجامی ریفراندۆمی میسر بۆ گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور راگه‌یه‌ندرا

⋙ ب وێنه‌ .. وێنێن پێشمه‌رگێن شه‌هیدێن شه‌رێ داعشێ ب دارى هاتنه‌ چێكرن

⋙ نوونەرا عیراقێ دەلیڤەکا مەزن ژ دەستدا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ب ڤیدیۆ- بازارێ فروتنا گیایێ بهارى يێ لاوازه‌

⋙ داعش ڤیدیۆی ئەو 7 خۆكوژەی بڵاوكردەوە كە پێش ئەنجامدانی تەقینەوەكانی سریلانكا بەیعەت دەدەنە سەرۆكی رێكخراوەكە


زۆرترین بینراو