English | عربي



ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

2019/04/17 | 13:42

هەواڵی کوردستان - سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ خەڵکی مووسڵ دەربڕی

 

دوای پەیامی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پەیامێکی سوپاسگوزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-4-2019، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆ بووەوە و تاوتوێی دوایین راپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوەی لە رووداوی ژێرئاکەوتنی بەلەمەکەی مووسڵی کرد.

 

ئەنجومەنەکە بە پشتبەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، شەش کەسایەتی و دەزگای نەینەوای بە بەرپرسی رووداوەکە دانا، کە بریتین لە؛

 

- نەوفەل ئەلعاکوب، پارێزگاری لەسەر کار لادراو.

- زوهێر موحسین محەمەد، قایمقامی قەزای ناوەندیی مووسڵ

- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جەزیرەی گەشتیاری

- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەوا

ئەنجومەنی قەزای مووسڵ

- دەستەی وەبەرهێنانی نەینەوا

 

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری داوە پەیامێکی سوپاس و پێزانین بەناوی پارێزگای نەینەوا ئامادە بکرێت بۆ ناردنی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

رۆژی هەینی 21-3-2019، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک لە رووباری دیجلە لە مووسڵ، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی 70 کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون.

 

دوای رووداوەکە سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ خەڵکی مووسڵ بڵاو کردەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جگە لە ناردنی ئەمبوڵانس و هاوکاریی مرۆیی، سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

 

هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی لێقەوماو نارد و تیمێکی ژێردەریایی (غەواس)یشی بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکان، ناردە مووسڵ.

 

هاووڵاتییانی مووسڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگیی و رێزەوە باسی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییان دەکرد و ستایشی میهرەبانیی و سۆزی سەرۆک بارزانی بۆ خەڵکی لێقەوماو، کرد.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ئێران؛ میوانداری جامی جیهانی ئیسکی سەر چیمەن

⋙ تەخت ڕەوانچی: دەوڵەتی سووریا مافی ئەوەی هەیە دژ بە تیرۆریستان شەڕ بکات

⋙ سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگە: عەبدوڵا ئۆجالان لەو ٢٠ ساڵەیدا کە لە بەند بووە بەردەوام پەیامی ئاشتی بڵاو کردۆتەوە

⋙ عادل عەبدولمەهدی :رێوشوێنی یاسایی بەرامبە بە نەجمەدین كەریم ده‌گرینه‌ به‌ر

⋙ له‌ مووسڵ هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزێكی ئه‌مه‌ریكی

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆ.. مێركڵ لەپێشوازی سەرۆكی ئۆكرانیا دەكەوێتە دۆخێكی خراپەوە

⋙ بەڤیدیۆ.. ھەڵکەوت زاھیر کارێکی نوێی ھونەری بۆ نەرمین شەوقی دەکات


زۆرترین بینراو