English | عربي



نەتەوە یەكگرتوەكان: لە ساڵی  2019 دا سورێژە چوار هێندە زیادیكردوە

2019/04/17 | 13:12

هەواڵی کوردستان -

خەندان-رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویکردەوە، لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2019 رێژەی حاڵەتە تۆماركراوەكانی سورێژە بە بەراورد بە هەمانكاتی ساڵی رابردو چوار هێندە زیادیكردوە.لە راگەیەندراوێكی تایبەت بە رێكخراوی WHOی سەر نەتەوە یەكگرتوەكاندا هاتوە، "تۆمارە سەرەتاییەكان ئاراستەیەكی رون و ئاشكرا پیشاندەدەن كە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا حاڵەتی توشبون بە سورێژە رو لە زیادبونە".ئەفریقا زۆرترین رێژەی سورێژەی تێدا تۆماركراوە و رێژەكە بۆ لەسەدا 700 بەرزبوەتەوە

بەگوێرەی ئامارە بڵاوكراوەكان، ئەفریقا زۆرترین رێژەی سورێژەی تێدا تۆماركراوە و رێژەكە بۆ لەسەدا 700 بەرزبوەتەوە، لەكاتێكدا رێكخراوەكە رایگەیاندوە، تا ئێستا تەنها لەسەدا 10ی حاڵەتەكانی توشتبون بە سورێژە لە سەرتاسەری جیهان راگەیەندراوە و بەوپێیە رێژەی توشبوان بە سورێژە لە ئامارە راگەیندراوەكە زۆر زیاترە.هەریەك لە وڵاتانی ئۆكرانیا، ماداگاسكار، هیندستان لە ریزبەندی ئەو وڵاتەنەدان كە زۆرترین حاڵەتەكانی سورێژەیان تێدا تۆماركراوە و بەپێی زانیاریەكان لە هەر یەك ملیۆن كەس دەیان هەزار كەس لەو ناوچانەدا توشی سورێژە بون و لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە تا ئێستا بە تەنها لە ماداگاسكار لانیكەم 800 حاڵەتی مردن بەهۆی سورێژەوە تۆماركراوە.وڵاتانی برازیل و پاكستان و یەمەن ئەو نەخۆشیەیان تێدا بەربڵاوە و بوەتە هۆی حاڵەتی مردن 

هاوكات وڵاتانی برازیل و پاكستان و یەمەن ئەو نەخۆشیەیان تێدا بەربڵاوە و بوەتە هۆی حاڵەتی مردن كە رێژەی مردوان زیاتر لەنێو منداڵاندایە و نەتەوە یەكگرتوەكان لەبارەی رێگریكردن لە بڵاوبونەوە و توشبون بەو نەخۆشیە رایگەیاندوە، "دەتوانرێت لەرێگەی كوتان-ەوە بەشێوەیەكی دروست كۆنتڕۆڵی نەخۆشیەكە بكرێت".سورێژە نەخۆشیەكی گوازراوەیە كە لە رێگەی ڤایرۆسەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی تێكچونی تەندروستی توشبو بەشێوەیەكی خراپ كە كاریگەری لەسەر سییەكان و مێشكی توشبوەكە هەیە و لە ئەگەری چارەسەرنەكردنیدا لەوانەیە مەترسی بۆ ژیانی توشبوەكە دروستبكات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ کەوتنی ڕاکت لە نزیکەی بنکەی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە شاری بەسرە

⋙ کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بەڕێ کردنی هێزی تازە بۆ کەنداوی فارس

⋙ گەیشتنی ئێران بە قۆناغی پێشفیناڵی فوتساڵی ژێر ٢٠ ساڵی ئاسیا

⋙ ئاماژەكانی رۆژی یەكەم

⋙ پەرلەمانتارێكی پارتی: تا كابینەی حكوومەت تەواو نەبێت كۆبوونەوەكان كۆتاییات نایەت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ به‌ ڤیدیۆ.. عێراقییه‌ك دایكی به‌ پێخاوسی له‌ ماڵ ده‌رده‌كات

⋙ ڤیدیۆ؛ برازیل كەوتە داوی یەكسان بونەوە


زۆرترین بینراو