English | عربي



ئیسنتاگرام ئەکاونتی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێرانی داخست

2019/04/17 | 13:12

هەواڵی کوردستان - "ئەکاونتی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانیش داخراون"

ڕۆژنامەی "شەرق"ی ئێران بڵاوی کردەوە، لاپەڕە و ئەکاونتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە داخراوە.

 

ئەم هەڵوێستەی ئینستاگرام یەک ڕۆژ دوای داخرانی پێگەی تایبەتیی چەندان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە هاتووەتە ئاراوە.

 

ڕێکەوتی 2019.4.8 ئەمریکا بە فەرمی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرجەم لق و شاخەکانی خستە ناو لیستەی "گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان"ەوە و هاوکات ڕۆژی دووشەممە 2019.4.15 بە فەرمی ئەو بڕیارە تۆمار کرا و دوای یەکلابوونەوەی ئەو بڕیارەش بە فەرمی پێگەی تایبەتیی محەمەدعەلی جەعەفەری، فەرماندی گشتیی سوپای پاسداران و قاسم سولێمانی فەرماندەی "فەیلەقی قودس"ی سەر بە سوپا لە ئینستاگرام سڕانەوە.

 

هاوکات لە درێژەی ئەو ڕەوتەدا تاکوو ئێستا پێگەی تایبەتیی فەرماندەکانی ئێستا و ڕابردووی سوپای پاسداران وەک: "محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپا، محەمەدباقر قالیباف فەرماندەی پێشووی سوپا و ئەندامی ئێستای کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، سەعید قاسمی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و کەمال هادیان‌فەر، سەرۆکی پۆلیسی هێزە چەکدارەکانی ئێران" بلۆک کراون و ئینستاگرام بەپێی یاسا و رێساکانی خۆی هەر هێز و ڕێکخراوێک بخرێتە لیستەی تیرۆرەوە ئەندامەکانی ئەو گرووپە لەو تۆڕە دەسرێتەوە و ئەکاونتەکانیان دادەخات.

 

 ئەم هەڵوێستەی ئیسنتاگرام لە ناوخۆی ئێران و بەتایبەت لەلایەن فەرماندەکانی سوپا و وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای ئێرانەوە کاردانەوەی توندی لێ کەوتووتەوە.

 

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھان ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ مەسروور بارزانی یەکەم سەردانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکات

⋙ نەتەوە یەکگرتوەکان داوایەک ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا دەکات

⋙ بریتانیا هێزێکی سەربازی رەوانەی کەنداو دەکات

⋙ وەزارەت: ھەر پێشمەرگە و ئەفسەرێك كاتی بەرزكردنەوەی پلەی ھاتبێت بۆی پەسەند دەكرێت

⋙ فوئاد حوسێن بۆ KDP: دڵنیایی دەدات.. ساڵی داهاتوو پشكی هەرێم جێگیر ده‌كرێت

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەڤیدیۆ.. گۆڤار ئەنوەر دەست بە وەرزش دەکات

⋙ ڤیدیۆ؛ ئەرژەنتین لە یەکەم یاریدا شکستیهێنا


زۆرترین بینراو