English | عربي




2019/03/17 | 16:36

هەواڵی کوردستان -

هەولێر-KDP.info-  به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر-كۆیه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌ گوژمەی پرۆژه‌كه‌ و كاتی ته‌واوبوونی ده‌كات.

ئه‌ندازیار هونه‌ر نووری, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێگای هه‌ولێر _كۆیه‌ به گوژمی چوار ملیار دینار فراوان ده‌كرێت, كه‌ بڕی پاره‌كه‌ له ‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابین كراوه‌, ئێستا له‌ قۆناغی ته‌نده‌ردایه‌، ڕه‌نگه‌ بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كان ئاشكرا بكرێت و ماوه‌ی 30 ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت".

هونه‌ر نووری گوتی: "ئومێد ده‌كه‌ین له ‌دوای نه‌ورۆز ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بچێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ بڕی مه‌تر و نیو پانیی شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر بۆ كۆیه‌ زیاد ده‌كات".

هونه‌ر نووری ڕایشیگه‌یاند: "ئەو پرۆژه‌یه‌ كارئاسانییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات و مه‌ترسیی هاتوچۆش كه‌م ده‌كاته‌وه‌."

ڕاژیار هه‌ورامی

 









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ ترەمپ لەبارەی جۆلان بڕیارەكەی واژۆدەكات

⋙ نیازی گەیشتن بە ئەورووپای هەبوو بەڵام لە نیوەی ڕێگا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

⋙ نامەی بەچەت دوای شەهیدبونی بڵاوکرایەوە

⋙ کۆچبەرێکی کورد لە تورکیا لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

⋙ تێری هێنری به‌ باشترین یاریزان لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا دیاریکرا

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ ڤیدیۆیه‌كی نوێی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ.. چه‌ند كه‌س سواری به‌له‌مه‌كه‌ ده‌بن

⋙   ب ڤیدیۆ .. نەورۆزێ دەلیڤێن کاری بۆ هژمارەکا گەنجان پەیداکریە


زۆرترین بینراو