English | عربي



به‌شیر حه‌داد: هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌

2019/03/17 | 16:36

هەواڵی کوردستان -

هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، فراكسیۆنه‌ كورده‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌دەن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا هاتووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی دیكتاتۆری عێراق تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنه‌ كورده‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌موو هه‌ڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌."

به‌شبر حه‌داد گوتی: "وه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درێخی ناكه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی و له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچوواندنی یاسایییەوە تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی یاساكان له ‌لایه‌ن لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانەوە ده‌بێ قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌ بكرێته‌وه‌".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا له‌ بوودجه‌ی گشتیی ساڵی 2019ی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ده‌بێ پاره‌ی زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ دابین بكرێت".

ناوبراو زیاتر گوتی: "له‌ هه‌وڵداین ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و خێرخوازییه‌كان بهێندرێنه شاره‌كه‌ تاوه‌كو بتواندرێت زیاتر و زووتر په‌ره‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بدرێت."

هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی









زۆرترین بینراو


هەواڵی سەرەکی

⋙ پەلاماردرانی پێگەی ئاسمانیی ڕووسیا جێگیرلە حەمیمیم"ی سووریا

⋙ لێدوانی مونا قەهوەچی بۆ خەندان لەبارەی قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ توركیا

⋙ داوادەکەن دەرماڵەی مناڵ زیاد بکرێت

⋙ خامەنەیی رەخنە لە کارەکانی رۆحانی و زەریف دەگرێت

⋙ حه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

ڤیدیۆ هەواڵ
⋙ بەوێنە و ڤیدیۆ..کۆمپانیای فۆرد لە رێگای "رۆبۆتێکی دو قاچ" هەنگاوێکی نوێی لەبواری دلیڤەری راگەیاند

⋙ بەڤیدیۆ... میران عه‌لی گۆرانیەك بۆ هه‌ولێر دەڵێ


زۆرترین بینراو